ماڵپەری کورد میلۆدی ھەواڵێکی ھونەری (سڤیل) بڵاودەکەنەوە، کە بەبێ ھەستکردن بە بەرپرسیارەت ھەواڵە دەکەن بە موڵکی دەزگایەکی دیکە.
دوو ھەفتە پێش ئێستا لە دوو ژمارەی رابردووی سینەماکار ھەنار فەرھاد لەچاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ گۆڤاری (سڤیل)ـدا رایگەیاند “کە ٦ مانگ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ مەھدی ئومێد ھەبووە”، کە ئەوەش مانشێتی سەرەکی چاوپێکەوتنەکە بوو، بەڵام ئەمڕۆ ماڵپەری کورد میلۆدی ھەواڵەکەی بەبێ دەستکاریکردن و بەھەمان مانشێتەوە بڵاوکردۆتەوە، بەبێئەوەی ئاماژە بە گۆڤاری (سڤیل) بکات، بەڵکو کردوویانە بە بەموڵکی ھەفتەنامەیەکی دیکە! ئەو وێنانەشی بەکاریان ھێناوە بەکامێرای (سڤیل) گیراوە و موڵکی (سڤیل)ـە، بەڵام دیارە ئەوان زۆر بێئاگان! (سڤیل) دەتوانێ داوای یاسایی تۆمار بکات، بە دووبارەبوونەوەی کارێکی لەمشێوەیە کە زۆر دوورە لەپیشەی رۆژنامەنووسی، بەمافی خۆی دەزانێ رێگای یاسایی بگرێتەبەر.
ھەروەھا چەند جارێکی دیکەش ئەم ماڵپەرە چاوپێکەوتن و ھەواڵ و راپۆرتەکانی (سڤیل)ـی بەکارھێناوە، ھەرچەندە سڤیل ئاگاداریشی کردوونەتەوە رەزامەند نییە لە بردنی ھیچ بابەتێک.
سڤیل گۆڤارێکی گشتی ھەفتانەیە، رۆژنامەنووس زانا دزەیی سەرپەرشتی بەشە ھونەرییەکەی دەکات، کە پرخوێنەرترین بەشی ھونەرییە لەکوردستان.
کلیک لە چاوپێکەوتنەکەی ھەنار فەرھاد بکە لە گۆڤاری سڤیل، پێش ١٥ رۆژ.
http://www.civilmag.com/?p=٧١٢٢