کارۆخ مەلا ئەسعەد: هەفتەی پێشوو بۆیەکەم جار بە ستایلێکی نووێ گۆرانی و کلیپێکی بەناو نیشانی زستان و هاوین بڵاو کردەوە و لای جەماوەریش ئەو کارە تازەیەیی ڕاو بۆچوونی جیاوازی لێ کەوتەوە.
لەمبارەیەوە کوردە لە لێدوانێکدا و لەڕێگەی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـەوە هەموو ڕاو بۆچوونێکی نەشیاو لەسەر ئەو کارە نووێیەیی رەِتدەکاتەوە و دەڵێت” هێنانە بوونی کارێکی لەم شێوەیە بۆ من شتێکی ئاستام نەبووە و نایشبێت، چونکە من کەسێکی مۆسقم و شارەزاییشم لەو جۆرە ستایلانەدا هەیەو لە توانیشمدا هەیە تێدا سەرکەوتوو بم، وا ئەو کارە تازەیشم بەسەرکەتووانا بەرهەم هێناوە. ئەوەیش تەنیا بە گوتەی خۆم نیە بەڵکوو بە گەواهی زۆرێک لە هونەرمەندان و شارەزایانی بوارەکەیەو بە گووێرای هەزارەها ئەو نەمانەیشە کە لە ڕێگەی تێل و ئیمەیڵەمەوە بە دەستم گەیشتوونە و دەست خۆیشم لێکراوە. لەهەمانکاتیشدا چەند ڕاو بۆ چوونێکی کەمیش لەلایان کەسانێکی ناشارەزوە بە پێچەوانەوە هەبووە. وەلێ ئەو چەند کۆمێنتەیش هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت چوونکە هەمیشە ئیشی باش ڕاو بۆ چوونی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە من لێرەوە مزگێنی دەدەم بە هۆگرانی دەنگم کە هەرکاتێک کارێکی باش بێتە بەردەمم و بزانم کارێکی جوانە بەبێ دووڵی ئیشی لەسەر دەکام، جا هەر ستایلێک بێت. پاشان من هەرگیز بڕوام بەوەنیە کە هونەرمەند تەنها لەسەر یەک ستایل ئیش بکات