زاناگەڵاڵی : لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا سەبارەت بە هۆکاری کردنەوەی ئەو مزگەوتە دواو وتی : وه‌کو ئاگادارن له سەدا نه‌وه‌دی دانیشتوانی کوردستان موسلمانه وه لهسهرئایینی ئیسلامه وه ئیسلام بوه‌ته به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌یان، یه‌کێک له‌و ئه‌رکه رۆژانه‌ی تاکی موسلمان پێنج جار نوێژه له رۆژدا وه هه‌روه‌ها نۆێژی به کۆمه‌له وه نۆێژی جمعه‌یه ، بۆئه‌م مه‌به‌ستش موسلمانان پێویستیان به شوێنێک هه‌یه بو کۆ بونه‌وه وه رازونیاز و فێربونی ده‌ستوراتی ئایینی، ئه‌و شوێنه‌ش ناوی مزگه‌وته موسلمان بێ مزگه‌وت وه‌کو باڵنده‌ی بێ لانه وایه به تایبه‌ت بۆ ئێمه له هه‌نده‌ران.
شێخ فایەق بەرزنجی کە لەسەر ئەرکی خۆی ئەو کەنیسەیەی کڕیوەتەوە ئێستا بەناوی پێشەوا ( قازی محمەد ) ی کردووە باسیشی لە گرنگییەکانی مزگەوت بۆ موسوڵمانان و ڕۆڵی لە پێگەیاندنی کەڵەپیاوانی کورد‌و پەروەردەو فەرهەنگ وکلتووریدا کرد‌و وتی: مزگه‌وت جێگای په‌روه‌رده‌کردنی سومبوڵ وکه‌ڵه پیاوانی گه‌له‌که‌مان بووه وه‌کو ( شێخ سه‌عیدی پیران،شێخ محمودی نه‌مر،پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،مه‌لا مصطفی بارزانی وه زۆر له سه‌رکرده و ئه‌دیب و شاعێر وناودارانی گه‌له‌که‌مان، که لهحجرهی مزگه‌وته‌کان په‌روه‌رده‌کراون وه توانیویانه فرهنگ،زمان،کلتوری گه‌له‌که‌مان گه‌لی کوردی بپارێزن . که وا بو مزگه‌وت به درێژایی مێژو پێگه‌یه‌ک بووه بۆپێگهیاندنی زانایان وپهخش کردنی زانست وزانیاری ودستگرتن وراستکردنهوهی به‌نده‌کان ودورخستنه‌وه‌یان لهههڵدێران هه‌رده‌م مزگه‌وت راگری خێزان بووه،جێگای پروهردهکردن بووه،جێگای خوشیو ناخوشی و ئارامگای دڵه‌کان بووە.
بەرزنجی هەرلەبارەی مزگەوت،پێیوایە مزگەوت وەک ده‌زگایه‌کی چاره‌سازی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕۆڵی خۆی هەبووە لەهەمانکاتیشدا دادگایه‌کی سهربهخۆبووهکه یاساکانی یاسای خودایین،جیگای یه‌کسانی نێوان هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌ند بووه.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە پرسیارێکمان بەوەی هۆکارچی بوو کەنیسە وەکو شوێن هەڵبژێردرا ؟ شێخ فایەق بەرزنجی وێڕای ئەوەی کە لەڕووی ئاینییەوە هەڵبژاردنی کەنیسە بۆ کردنی بە مزگەوت بە کارێکی ئاسایی وەسفکرد دەڵێت : به یارمه‌تی خوای گه‌وره توانیمان کڵیسای( یه‌هوه فیتنهله لیلستروم ) که دانرابو بۆ فرۆشتن بیکڕین، بیکه‌ین به مزگه‌وت ناوی پێشه‌وا(قازی محمدی)لێ بنێین که سمبولی ئایینی و نەتەوایەتیمانە، دەمانەوێت بیکه‌ین به‌مالی نه‌ته‌وه‌که‌مان، تاوەکو له بواره‌کانی ئایینی ،فهرهنگی،کلتوری،په‌روه‌رده‌یی بتوانین له خزمه‌تی ره‌وه‌ندی کوردی‌دا بین له وڵاتی نه‌رویج به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی رۆمه‌ریکه و شێسمۆ
ناونیشانی مزگه‌وتی پێشه‌وا
vold gata 51
2000 lillstrøm
peshawa.kls@gmail.com tlf.41678552