هونەرمەند کوردە توانی بەماوەیەکى کەم بچێته دڵى شهیدایانی موزیکی کوردی و گوێگرانیشی ههردهم له چاوهڕوانی نوێیدا بوون، بۆ ئەو مەبەستەش کوردە بەردەوام بەدواى تێکست و ئاوازى جوان دەگەڕا بۆ جەماوەرەکەى وئەم گۆرانیەشى کە کوردەى ناسان ئاوازى هونەرمەند (ڕۆژ کەریم) و هۆنراوەى (هێمن شیخ عومەر)بو دواى ئەوە لە کارى هونەرى بەرداوامەو ئا ئێستا توانیویەتى 3 کلیپ بە ئەنجام بگەیەنێ cd نوێکەشى لە 7تراک پێک هاتووە. 4 ئاوازى (زیاد ئەسعەد)و 3 ئاوازى( ڕۆژ کەریم)ە هەروەها شیعرى هەریەکە لە شاعیران (جەبار حەبیب) و (هێمن شێخ عومەر )و (شاڵا) وى بە کارهێناوە کارى میوزیکیش لە لایەن هونەرمەندانى میوزیکژەن( بژار دیلان) و( دیدەن) و (سەید ئە حمەد )و( ڕۆژکەریم)ە وە بۆ ئەنجامدراوە ئەرکى بەر هەم هێنانى سیدیە کەش لە ئەستۆى هونەرمەند خۆیەتى.