زانا گه‌ڵاڵی : له هۆڵی (Huis van Puck) شاری (Arnhem) هۆڵه‌ندا تیپی شانۆی بێ‌سنوور شانۆگه‌ری هۆڵه‌ندی نوێ-یان پێشکه‌شکرد . ئ شانۆگه‌رییه‌که ڕۆژی شه‌ممه 28/ 3/ 2010 نمایشکرا، له نوسینی ئاریان ئه‌حمه‌د و ئاماده‌کردن و ده‌هێنانی باکۆ سۆرانی بوو، ،تا ئێستا میدیاکانی هۆله‌ندی گرنگیه‌کی زۆریان پێداوه و بگره له کاتی پرۆڤه‌کردندا سه‌ردانیان کردوون هونه‌رمه‌ند باکۆ سۆرانی ده‌رباره‌ی تیپی شانۆی بێ سنور به ئاوێزه وت: ئه‌م گروپه کلتوورییه ئه‌کته‌ره‌کان له چه‌ند کلتووری جیا پێکاهتوون، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له شانۆی بێ‌سنوور به‌زاندنی سنووره‌کانه ، وتیشی: شانۆی بێ‌سنوور خاوه‌نی جه‌ندین خه‌ڵاتێکی هوونه‌رییه ساڵانه لهفیستڤاڵهکانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به‌شداریده‌کات .
له‌م شانۆگه‌رییه جگه له ئه‌کته‌ری هۆڵه‌ندی چه‌ند ئه‌کته‌رێکی کوردێکیش به‌شدار بوون له‌وانه زاگرۆس جه‌بار ، ساماڵ گۆران حه‌مه حه‌سه‌ن ،فه‌یسه‌ل سه‌بری ، هاوژین به‌ختیار ، زاگرۆس جه‌بار-یش بۆ ئاوێزه وتی: هیواو ئاواتم سهرشانۆیه جا چ وه‌ک گۆرانیبێژهک بێت یان بێژه‌ر یان ئه‌کته‌ر بێت، زاگرۆس وتیشی: به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌کاری نواندن بکه‌م، هیچ کاتێک ئاره‌زووم نه‌بوو، که‌سانی به‌رامبه‌رم بزانن هه‌ست به چیده‌که‌م جا بۆ کاری نواندن پێویسته هه‌ست به‌و کاره‌کته‌ره بکه‌یت، هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌کی پێچوو تا توانیم ئه‌م شه‌رمه‌م بشکێنم به ئاسانی هه‌ست به هه‌مووجۆره هه‌ستێک بکه‌م و هه‌میشه به هه‌سته‌وه کاری نواندن ده‌که‌م.