کوردمیلۆدی ـ ٢٤ تشرینی یەکەم / لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بابەتێک لە ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) بڵاوکرایەوە، کە تیایدا “نارینا کوردی” دەڵێت، کۆمپانیایەک فێڵی لێکردووم بەڵام نامەوێ ناوی بهێنم.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، لە ئێستادا چەند میدیایەک ئەو هەواڵەی (کوردمیلۆدی) ی رەت دەکەنەوە، هاوکات چەند لێدوانێک بەناوی “نارینا کوردی” بڵاوکراوەتەوە، گوایە ناوبراو گوتوویەتی من زیاتر لە ٨ مانگە هیچ لێدوانێکم بۆ دەزگاکانی راگەیاندن نەداوەو ئەو بابەتە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئێمە لە (کوردمیلۆدی) لە ماوەی ٣ ساڵی کارکردنمان، هیچ بابەتێکمان بەبێ زانیاری و سەرچاوەی دروست بڵاونەکردۆتەوە، هاوکات ئەم لێدوانە لە رۆژی جیهانی موزیک لە ١٥ ی ئەم مانگە (تشرینی یکەم/ئۆکتۆبەر) لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر لە “نارینا کوردی” وەرگیراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە خۆی داوای کردووە ئەو بابەتەی بۆ بڵاوبکرێتەوە نەک ئەوەی کە ئێمە دەستپێشخەر بین، دەنگی ناوبراو ریکۆرد کراوە هاوکات هەمان لێدوان بۆ کەناڵێکی راگەیاندن وەرگیراوە کە ئەگەری هەیە لە ماوەی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە، بۆیە ئامادەین دەنگی نارینا کوردی بڵاوبکەینەوە ئەگەر ناوبراو نکۆڵی لە قسەکانی خۆی بکات.
لەگەڵ رێز.
(کوردمیلۆدی)
دەرباز یونس / خاوەنی ماڵپەڕ