عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
تیپێكی فوتبۆڵ سەرکەوتو نابێت ئەگەر پلانی تەنها بەرگری بێت یان ئەگەر لە ناوەڕاستدا یاری بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو تیپە نە دەتوانێ گۆڵ بکات و نە دەتوانێ گەرەنتی ئەوە بکات کە تیپەکەیتر گۆڵی لێنەکات. لە بواری دەروونیشەوە ئەوەی کە تەنها بەرگری دەکات زیاتر لە سترێسدا دەژی و هەمیشە چاوەڕوانی رووداویك دەکات، کە لەوانەیە ببێتە هۆی شکستی گەورە و رووخاندن.
لە زۆربەی تەکنیکەکانی هونەری بەرگریشدا وەك جۆرێك لە هونەری کۆنفۆ و یویوستسۆی یابانیش، ئەوانەی کە ئەو هونەرە بۆ بەرگریکردن بەکاردەهێنن دەبێ لە کاتی بەرگریکردنیاندا جۆرێك ئازار کەم یان زۆر بە بەرامبەرەکایان بگەیەنن. ئازار گەیاندن بە بەرامبەر دەبێ شیوەیەکی تەکنیکی و تاکتیکی تیابێت کە بەرامبەر بە ئاگا بکاتەوە کەئەم نایەوێت پەلاماردەربێت، بەڵام هێز و سەرچاوەی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ئەمیش بە تونگتر وەڵام بداتەوە. دەبێ کوردستان ئەمڕۆ بۆ ئەوەی ئارامی و دڵنیایی بۆ تاکی کوردی بگەڕێنێتەوە، هێزو سەرچاوەکانی خۆی پیشانبدات، بۆ ئەوەی براوەش بێت دەبێ تەکنیکی گۆڵکردن بەکاربهێنێت نەك بەرگری. کاتێك تیپێکی فوتبۆڵ هەموو لەبەرگریدا دەبن، نە خەتی ناوەڕاست دەمینێ و نە خەتی پێشەوە، ئەوکاتەش دەبێ هەر تۆپ بگرنەوە یان گۆڵباران دەکرێن.
نەفرەت لە جەنگ، نەفرەت لەجەنگ، دیسانەوە نەفرەت لەجەنگێك کە جگە لە نەهامەتی و قوربانیدان هیچ خۆشیەك بەدی ناکرێ، بەڵام دەبێ لە دوایشدا ئاشتی بەرقەراربکرێتەوە بۆ ئەوەی دیسانەوە ئارامی بێتە ئاراوە. بەڵام کە جەنگێك بەرۆکی گرتیت دەبێ هێزیێکی یەکگرتووی بەهێز، سەرکردەیەکی بەهێز و خەڵکێکی نیشتیمان پەروەری بوێری وەك کورد، چۆك بە هەموو ناحەزان و تیرۆریستان بدات. خۆشبەختانە ئەم ڕووداوەی ئێستای کوردستان تەنها ماوەیەکی کەم دەخایەنێت و سەربەرزی بۆ کورد و کوردستان دەمینێتەوە. کورد زیاتر خۆی سەلماند لە دونیادا کە ئاشتی خواز و دیموکراسی تیایدا بەرقەرارەو مافی هەموو دیانەت و بیرو بۆچونەکان تیایدا پاریزراو بووە. ئەمەش وادەکات تاکی کورد سەربەرزانە لە هاندەران لەهەموو کاتێ زیاتر شانازی بەکوردبوونی خۆیەوە دەکات. کورد زیاتر لەجاران هاوپەیمانی هەیەو زۆرترین رۆژنامەیەکانی جیهان لە بە شێوەیەکی ئەرێنی باس لە کورد و کوردستان دەکەن بۆیە هەر گیز کورد تێکناشکێ و بە شانازیەوە ئاڵاکەی شەکاوە ڕادەگرێ.
بەرەو گۆڵکردن و سنور پاراستن، بەرەو سەربەخۆیی هەتاهەتایی بۆ کوردستان. مردن و سەرشۆڕی و دڵتەنگی هەتا هەتایی بۆ ئەوانەی چاویان بە کوردستان و ئارامیەکەی هەڵنایەت.
سەرکەوتوبن
wwww.warzshidaruni.com