ئازیزان…. ئاشکرایە کە مرۆڤایەتی لە رۆژگارەکانی ژیانی رۆژانەیدا بەهەر جۆرە کارێک بێت ژیان بەڕێ دەکات کەم تازۆر، بەڵام شێوازی کارەکان جیاوازە….؟!
هونەری شێوەکاری جۆرە گوزارشتێک و خولیایەکی خودی مرۆڤ خۆیەتی کە هەست و ناخی هونەرمەند نکتەکانی دەخوێنێتەوە….؟! هونەری شێوەکاریش بە تەنها چەند دێڕۆکێک گوزارشت ناکرێت، بەڵکو پێویستە چەندین باس و خواسی بۆ ساز بکرێت هەر لە کردنەوەی وۆرک شۆپەوە تاکو مێزگردوو پاشان خولی پێگەیاندنی هونەرمەندو پەرەپێدانی هونەرمەند لە رووی هونەرەکەیەوە.
لە کوردستانی خۆشەویست بواری هونەری پەرەی پێدراوە بەڵام زۆر پەرە بە بەهای هونەری شێوەکاری نەدراوە بۆ نمونە: سەردانی چەندین پرۆژەی هونەری و پرۆژەی بازرگانی وەک سوپەر مارکێت دەکەیت لایەنی هونەری فەرامۆش کراوە واتە پێگەیەک بۆ کارە هونەریەکانی هونەرمەند نیە تاکو تابلۆ رەنگینەکانی تیادا نمایش بکات و پاشان بەهۆی فرۆشتنی تابلۆو کارە هونەریەکانیەوە داهاتێک بۆ خۆی دەستەبەر بکات…؟! وەلەگەڵ رێزی بێ پایانم بۆ هونەرمەندانی خۆشەویست کە ماندوو نەناسانە کارە هونەریەکانیان پەرە پێداوەو کوردستانیان ئاڵ و واڵاتر کردووە هیوادارم پلە پەنجەکانیان ماندوو نەبێت….!!!!
لەم پەیڤە هونەریەدا خۆ کاریک نیە هونەرمەند ئەوەندە ماددی بێت؟ بەڵام زۆر سەربەرزیە ئەگەر کارێکی هونەرمەند پێگەیەکی هونەری بۆ تەرخان بکرێت لەو پرۆژانەی کەلە باسەکەدا ئاماژەمان پێداوە لە گەلەریەک نمایش بکرێت و ئەرک و ماندوو بونی بە بەهایەک بخەمڵێنرێت تاکو ببێتە فاکتەرێک بۆ بەرەوپێشچوونی هونەرمەندو کارە هونەریەکانی لە ئایندەدا.
لە کوردستان هونەرمەندی شێوەکاری کارەکانی لە پێشانگایەکدا نمایش دەکات و پاشان سەرجەم تابلۆکانی وەک کارە هونەریەکانی دیکەی لە دووتوێی گەلەریەکی ناوەکیدا گەڵاڵە دەکات و تەنها بۆ نمایش لە پێشانگایەکی هونەریدا ئامادەی دەکات ئەویش بەپێی ئەوەی کارە هونەریەکانی بانگهێشتی پێشانگاکە بکرێت….؟!
لە کۆتای ئەم پەیڤە هونەریەدا خوازیاری چیتر رەنگدانەوەی زیاتری کارە هونەریەکان بەرەوپێش بچێت و هونەرمەند پێگەیەکی هونەری سەربەخۆی بۆ دابین بکرێت و ببێتە سومبلێک لە بەرەوپێشچوون و کایەی مرۆڤایەتی سەردەمیانە لە کوردستانی خۆشەویست و سەرجەم ووڵاتانی جیهاندا، لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی بونەوەرێکی زۆر مەزنە، بەڵام بە بەجێهێشتنی ناوو ناونیشانێک مەزنتر دەبێت لە هەر پێگەیەکی سەر رووی زەمین بێت….؟!!!!
شادو سەرفرازبن و هەربژین بۆ بەرەوپێشچوونی کوردستانی خۆشەویست….!!!!
ساری رشید
سلیمانی. عیراق