ئه‌وه‌ى له هونه‌رى گۆرانى و مۆسیقادا دركى پىَ دهكرىَ و زیاتر قسه‌ى دهربارهوه دهكرىَ مه‌سه‌له‌ى هه‌بونى قه‌یران و كیَشهو نادیارى چاره‌نوسى میوزیكى كوردى یه,به مانایه‌كى تر وون بونى ئه‌و رِیَچكهیهى كه كوردى بونى پیَوه دهناسریَتهوه,ئه‌مه وه‌كو خودى هونه‌ره‌كه خۆى,هاوزه‌مان كیَشهیهكى تر به‌رامبه‌ر ئه‌مه دهخویَندریَتهوه ئه‌ویش نه‌بونى یان كه‌مى (رِهخنهگرى هونه‌رى )یه.
لیَرهو لهوىَ كهسانیَك ووتار ده‌ده‌ن و رِهخنهدهگرن و قسه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن,بهلاَم به‌گشتى ئه‌وانه نه میوزیك ژه‌ن و نه گۆرانیببیَژو نه رِۆژنامهنوسى هونه‌ریشن,به‌ڵكو وه‌ك من ئاسا كۆمهڵیَك قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست جا به ویژدانه‌وه بیَت یان نا , تیَرِوانینى خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ورِستهیهك و دووان بۆ مه‌سه‌له‌كه زیاد ده‌كه‌ن.
زۆرم لا سه‌یره كه‌سانى خاوه‌ن ئه‌م هونه‌ره ده‌نگیان نیه‌و بىَ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه !! كوا ئه‌و نوسین و رِهخنه گه‌رمانه‌ى كه له لایه‌ن مامۆستا میوزیكیهكانمانهوه دهنوسریَت ؟ كوا بابه‌تى شیكارى و لیَكۆڵینهوهى ستراتیجى ؟؟ ئه‌و بهرِیَزانه هه‌تا رِۆژنامهیهك یا ماڵپهرِیَك یا كهناڵیَكى رِاگهیاندن نهچیَت به‌لایانه‌وه خۆ قسه ناكه‌ن,كه دیَنه دوانیش هه‌موو قسه‌یه‌كیان هه‌ر هیَرش كردنه سه‌ر (ههڵكهت زاهیر)ه !! له‌مه زیاتر شتیَك شك نابه‌ن باسى لیَوه بكه‌ن.خۆ ئه‌گه‌ر به حسابى ئه‌و گه‌وره مۆسیقیانه بیَت هونه‌ره‌كه‌مان به باریَكى دژوار‌دا دهرِوات,زانیویشمانه له كاتى بونى گرفت و كه‌موكورتى و قه‌یران, رِهخنه له‌دایك دهبىَ و بىَ ده‌نگیه‌كان دهشكیَن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیَمه ده‌یبینین خۆ بیَدهنگ كردن له ئاستى پرسه هه‌ستیاره‌كانى ناو هونه‌ر,ئیتر نازانم هه‌ستى پیَناكهن یا ئاستى رِۆشنبیریهكهیان هه‌ر ئه‌وه‌نده رِیَگهیان پیَدهدات ,چونكه خهتهریَكى زۆر گه‌وره‌یه كیَشه كیَشهى خۆت بىَ و خۆتى لیَنهكیته ساحیَب !
هونه‌رمه‌ند ( دیارى قه‌ره‌داغى ) وه‌ك نمونه‌یه‌كى زیندوو كه به‌رده‌وام یانیش نیمچه به‌رده‌وام كه‌م تا زۆر له رِۆژنامهو میدیاكان شت دهنوسىَ و پهیامیَكى پیَیه له‌م سات و كاتهداو په‌نجه له‌سه‌ر رِاستى و چه‌وتییه‌كان دادهنیَت و به فعلى خۆى به میدیاى هونه‌رى كوردى ناساندووه‌و رِوداوهكان به ووردى شرۆڤه ده‌كات,یانى له كوردستان به‌س ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌یه كه دهبىَ بیَته ناو رِاگهیاندن ؟ ده‌ست خۆشى بۆ كاك ( دیارى ) كه هه‌م رِۆشنبیرهو هه‌م گۆرانیبیَژ و هونه‌رمه‌ندیش,رهنگبىَ هونه‌رمه‌ندى تر ههبىَ بهلاَم به ده‌گمه‌ن و زۆر به سستى بهدهربكهون و ئاماژه‌كانیان هیَنده به‌رچاو نهبىَ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى (دیارى قه‌ره‌داغى ) كه ته‌سه‌ور ده‌كه‌م سودیَكى زۆر له عه‌قڵیه‌ت و باكگراوندى هونه‌رى ئه‌م بهرِیَزه وهربگیردریَت بۆ بابه‌ته گه‌رم و هه‌ستیاره‌كانى ناو هونه‌ر . ته‌مه‌نا ده‌كه‌م هه‌ر هونهرمهندیَك خۆى به خاوه‌نى شته‌كان بزانیَت و ته‌نها رِهخنهگرتن له كه‌سه‌كان نه‌كاته ویَردى سه‌رزمانى نهخیَر بابیَت به وریایى ئارِاستهى توخم و كرِِۆكى كیَشهكان به‌ره‌و ئاقاریَكى سودبهخشى هه‌ڵسه‌نگاندنى هونه‌رى بهریَت. دوباره دهڵیَم ده‌ست خۆش بۆ په‌یڤ و وشه و ئاوازه‌كانى هونه‌رمه‌ند (دیارى قه‌ره‌داغى).