ورده‌كاری خۆكوشتنی كوردستانی خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان. سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو، هاوڕێكانی كوردستان، له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری رانیه، خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئاهه‌نگی دیاریكردن‌و شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی هاوڕێكهیانو له‌وێ كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن، به‌ڵام ئه‌و رۆژه، له‌بری ئاهه‌نگ گێڕان‌و خۆشی، نه‌ك تووشی شیوه‌ن، به‌ڵكه خه‌مێك بوونه‌وه كه به‌قسه‌ی خۆیان سه‌خته له‌بیری بكه‌ن.كوردستان، كه هه‌م وه‌ك كچه خوێندكارێكی شه‌یدای هونه‌رو هه‌م وه‌ك كادرێكی رێكخراوه‌یی خوێندكاری‌و هاوكارو په‌یامنێری دوو رۆژنامه‌و گۆڤارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌میشه ئیشی له‌سه‌ر دۆسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دهكردو چه‌ند جارێك به‌سه‌رسوڕمانه‌وه، پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌كه‌سوكاری قوربانی‌و له‌هاوڕێكانی كردووه «بۆچی كچان‌و ژنانی ئێمه زۆرجار خۆكوشتن هه‌ڵده‌بژێرن»، كه‌چی ئه‌میش وه‌ك زۆرێكی تر، به‌ده‌ستی خۆی رۆژو كاتی مه‌رگی خۆی هه‌ڵبژارد. ته‌نها شتێكش كه مه‌رگی كوردستانی خوێندكار‌و په‌یامنێری له‌مه‌رگی زۆرێك له‌كچانی تری كورد جیاكرده‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌م له‌بری ئاگرو خۆسووتاندن به‌گولله ژیانی دونیای به‌یه‌كجاری به‌جێهێشت.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌سه‌ر ماڵئاوایی یه‌كجاری كوردستاندا، گوزه‌ری كردووه، به‌ڵام هێشتا یادهوهریو ههڵوێستو دیمه‌نی له‌به‌رچاوی هاوڕێو هاوقۆناغهكانی «تازهنو وه‌كو كوردستان به‌خێرایی ئاوانابن». ئه‌وان كه هێشتا شۆكی خۆكوشتنی هاوڕێ ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌كه‌یان به‌ری نه‌داون، باسیان له‌وه‌كرد كه كوردستانیش وه‌ك هه‌موو هاوقۆناغهكانی، سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن بوون بۆ سازكردنی پێنجه‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شه‌كه‌یان، كه‌چی رۆژێك له‌پڕ چرپاندوویه‌تی به‌گوێی هاوڕێكانیدا كه «به‌نیازه شووبكاتو داواكاری هاتووه»، به‌قسه‌ی هاوڕێ نزیكه‌كانی ئه‌م كچه، سه‌ره‌تا كه‌مێك له‌بڕیاردانی شووكردن دردۆنگو نیگه‌ران بووه‌و «سه‌ره‌نجام بهخواستو ویستی خۆی بڕیاری شووكردنی داوه». ئه‌وانه‌ی لێوه‌ی نزیك بوون، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كوردستان له‌بری خۆشحاڵی‌و ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی هاوسه‌رێتی، رۆژگاره‌كانی ده‌زگیرانداری به «بێتاقهتیو بێزاری» به‌ڕێكردووه. یه‌كێك له‌هاوڕێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌وڵیانداوه له‌م نیگهرانیو بێتاقه‌تییه‌ی كوردستانی هاوڕێیان بگه‌ن، به‌ڵام هه‌ركات لێیان پرسیوه، ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وه‌بووه «توخوا ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێت، ئه‌م پرسیاره‌م لێمه‌كه‌ن». تا ئێستاش جگه له‌ئه‌گه‌ری په‌شیمانی لهشووكردنهكهی، هاوڕێكانی كوردستان هیچی تر شك نابه‌ن كه بێتاقه‌تی دوارۆژه‌كانی ژیانی پێوه پهیوهستبكهن. باوكی كوردستان كه له‌سلكی پۆلیسدا به‌رپرسه، ئه‌وه‌ی به (لێدوان) راگه‌یاندووه كه كوردستانی كچی به‌ویست‌و ئاره‌زووی خۆی شووی به‌كوڕێكی كۆنه دراوسێیان كردووه كه ئێستا له‌هه‌نده‌ران دهژیو ده‌ڵێت «ئه‌و تاقانه‌ی نێو شه‌ش كوڕبوو، سوێند به‌خوا به‌قه‌ده‌ر هه‌موو مناڵه‌كانم خۆشم ویستووه». باوكی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه كه كچه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی دیتوه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌و به‌خواستی خۆی بڕیاری شووكردنی داوه‌و ده‌ڵێت «كوردستان ئه‌مانه‌تێكی خودابوو له‌لای من بردییه‌وه».
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو 10/5 كه بڕیاربوو كوردستان ئاهه‌نگی شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی بۆ سازبكرێت، چووه‌ته‌وه بۆ په‌یمانگاكه‌ی له‌ڕانیه‌و هاوڕێكانی بانگهێشت كردووه بۆ ئاهه‌نگه‌كه، هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا‌و به‌ده‌م بانگهێشتكردنهوه «كوردستان كچه هاوڕێكانی ماچكردووهو پێیوتوون بمبورن ئه‌گه‌ر نهتانبینمهوه». كچێكی هاوڕێی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان وه‌ها له‌م قسه‌یه‌ی كوردستان گه‌شتوون كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا بچێته ههندهرانو له‌ده‌ره‌وه بژی، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كاتژمێرێك له‌دوای به‌جێهێشتنی په‌یمانگا «بهدهمانچهیهك خۆی ده‌كوژێت‌و هاوڕێو كه‌سوكاری ناچارده‌كات كه له‌بری شایی‌و ئاهه‌نگ، شیوه‌نی بۆ سازبكه‌ن».
باوكی كوردستان ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه تا چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌خۆكوشتنی، سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كارتی داوه‌تنامه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بووه. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات كه كوردستان، رۆژی ئاهه‌نگی شهكراوخواردنهوهكهی كه‌مێك بێتاقه‌ت بووه‌و باسی ئه‌وه‌یكردووه كه هه‌ندێك خوێندكار له‌په‌یمانگا ساردیان كردۆته‌وه له‌بڕیاری زهواجو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م دڵی داوه‌ته‌وه‌و پێی وتووه كه هیچ گوێ به‌و قسانه نهداتو ره‌نگه خه‌ڵكێك حه‌سوودیان لێ بێت كه ئه‌و ده‌چێته ههندهرانو ده‌چێته ماڵی خۆی. به‌قسه‌ی باوكی له‌دواساته‌كانی ئاماده‌سازی ئاهه‌نگی شهكراوخواردنهوهدا، كوردستان فرسه‌تی هێناوه‌و ده‌مانچه‌یه‌كی له‌ماڵه‌وه بردۆته سهربانو تا ئه‌مان سۆراغی ده‌مانچه‌كه‌یان كردووه، له‌پڕ ده‌نگی گولله‌یه‌ك هاتووه‌و كاتێك چوونه‌ته سه‌ربان ده‌بینن كوردستان، دوو مه‌تر له‌دووری ده‌مانچه‌كه‌وه له‌نێو خوێناوی خۆیدا كه‌وتووه.
به‌سه‌رهاتی خۆكوشتنی كوردستان، كه له‌دوو رۆژنامه‌و گۆڤارێكدا كاریدهكردو «له‌كاری رێكخراوه‌ییدا زۆر چالاك بوو» به‌لای ئه‌وانه‌شه‌وه كه زۆر لێی نزیك بوون، جێگای پرسیاره‌و ئێستا له‌ئه‌وه‌وه جگه له‌كۆمه‌ڵێك یادگاری‌و ماڵئاوایی رۆژی «ئاهه‌نگی شه‌كراو خواردنه‌وه»و «رۆژی خۆكوشتنه‌كه‌ی» كه شه‌ممه‌ی رابردووتربوو، هیچیتر به‌جێنه‌ماوه. به‌قسه‌ی یه‌كێك له‌هاوڕێكانیشی «ئه‌م یادگارییانه هه‌میشه كوره‌ی شیوه‌نی مه‌رگی پڕ لوغزی كوردستان جۆشده‌دات».ئا: ناسیح مسته‌فا