ڕۆژی یەکشەممە” ٢٥”سێپتەمبەر چایخانەی شەعب لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بە هونەری کوردی کردویەتی مەڕاسمیكی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد کەریم کابان ساز دەکات.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڕاسیمەکە”زیرەک عەبدولڕەحمان” لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند:”لەبەرامبەر ئەو خزمەتە بەرچاوەی بە هونەر وگۆرانی ڕەسەنی کوردی کردویەتی ڕۆژی یەکشمە کاتژمێر ٥ی ئیوارە لەناو چایخانەی شەعب مەڕاسمێكی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند”کەریم کابان”ساز دەکات.
هەروەها گووتیشی:”ئەم مەڕاسیمە پەیوەندی بەهیچ لایەنێکی سیاسیەوە نییەو خودی چایخانەی شەعب لەسەر ئەرکی خۆی هەستاوە بەم کارەوبەردەوامیش لەمەودوا ساڵانە خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە نوسەرو هونەرمەند وشاعیر کەسایەتیە ناسراوەکانی کورد”.
ئاماژەی بەوەشدا”ئێمە بەبێ ڕەچاوکردنی حیزبایەتی بانگێشتی کەسایەتیە سیاسیەکانمان و و هونەرمەندەکانمان کردوە ،خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی هەرکەسێک بۆ ئەم مەڕاسیمەو پێمان وایە هاتنی خەڵک ڕێزگرتنە لەو خزمەتە بەرچاوەی هونەرمەند کە کوردویەتی”.