لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بەرنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیادی بیستوپێنجەمین ساڵەی جینۆساید، ئەنفال و کیمیابارانیکردنی کوردستان، نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەرەنسا بەو بۆنەیەوە چەندین بەرنامە کاری جیاواز ئەنجامدەدات، وەک ئامادەکردنی نووسراوێک و واژوپێکردنی لەلایەن چەندین کەسایەتی سیاسی پایەبەرز لە ئەنجومەنی پیران، پەرلەمان، حکومەتی فەرەنسی، وە بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەو سایتەکانی فەرەنسا،
لەو نێوەندەشدا لە رۆژی ١٦ ئاداردا بابەتێکی ھاوبەشی ھەریەکە لە(سیناتۆر بێرنارد کازۆ سەرۆکی گروپی دۆستایەتی فەرەنسی –عێراقی لە ئەنجومەنی پیران و بییر لۆران ئەندامی ئەنجومەنی پیران و پەرلەمانتار ژان ژاک برێدەی سەرۆکی گروپی دۆستایەتی فەرەنسی – عێراقی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی و پەرلەمانتار بییر لوولووش و پەرلەمانتار ژان کریستۆف کۆمبادیلی و پەرلەمانتار ئییڤ بلیئن و بێرنارد کۆشنیر وەزیری پێشووی دەرەوە فەرەنسا) لە رۆژنامەکانی (le monde, international herald tribune )بە ھەردوو زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بڵاوکرایەوە کە واژوی ھەریەکە لەو کەسایەتییانەی بەسەرەوە کراوە. ھەمان بابەت وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی، کەناوەرۆکی بابەتەکە ھیواخواستنە بۆ بەدیھێنانی داھاتوویەکی باشتر بۆ کوردستانی عێراق،
دەقی بابەتە وەرگێڕدراوەکە
کوردستانی عێراق: یاد کردنەوە و ئەرکی بەدیھێنانی داھاتووێکی باشتر
کوردستانی عێراق ئەمڕۆ بە یەکێک لە ھەرێمە سەرکەوتووەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە رووی جیًگیری سیاسی , گەشە ی ئابوری, فرە نەتەوەی و کرانەوە بەسەر ئاین و بیرو رای سیاسی جیاوازەوە ، ھەرچەندە رۆژانێکی تاڵ و پڕ لە نەھامەتی بینیووە.
لە ١٦ ی ئادار، ھەرێمی کوردستان لە عێراقی نوێدا یادێکی مەزن دەکاتەوە: یادی بیست و پینج ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە لەلایەن رژیمەکەی سەدام حسین. ئەم یادکردنەوەیە ئەرکیکە بەرامبەر قوربانییەکانی ھەڵەبجە و شاری ھەڵەبجە کە سسیمبوڵی نەھامەتییەکانی کوردە لەسەردەمی رژیمی دیکتاتۆری سەدام. ئیمە ھەموومان لاشەی ھەزاران مردوویی ژن و منداڵ و پیرمان لە بیرە کەلەسەر شەقامەکانی ئەم شارە بچوکەی کوردستان کەوتبوون. پینج بۆ دە ھەزار دانیشتووی ئەم شارە بەگازی کیمیاوی لە ماوەی تە نھا چەند کاتژمێرێکدا خنکینران سە رەڕای بێ دەنگی و گرنگی نەدانی ئەوسای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی .دەبێت ئەوەمان لەبیر بیت کە رژیمی دیکتاتۆری عێراق لەلایەن رۆژئاواوە پشتگیری دە کرا لە رێگای ھەموو ئەو رێککەوتنانەی فرۆشتنی چەک کە بە کاریدھێنان بە دریژایی کاتی جەنگی دژی ئێران .
ئێمە ئێستا ھەست بەو کارەساتە دەکەین . پیلانی لەناوبردن و جینۆساید کردن بۆ کوشتنی ھەموو خەڵکەکە بوو، ئەم پیلانە لە ژێر کۆدی ئەنفال ناسراوە کە لەلایەن ئامۆزاکەی سەدام حسینەوە جەنەرال علی حسین مجید ناسراو بە علی کیمیاوی جێبەجێ کرا. بەگوێرەی راپۆرتەکانی ریکخراوە نێو دەوڵەتییەکان زیاتر لە چوار ھەزار گوندی کوردنیشین بە بولدۆزەر لە نەخشەدا سڕانەوە, سەرچاوە ئاوییەکان داخران, کانیاو و زەوییە کشتوکاڵییەکان ژەھراوی کران و تاوەکو ئیستاش ئەنجامی ژەھراوی بوونیان بەسەرەوە ماوە, ژمارەی مردووان ھەژمار دەکریت بە ١٨٠٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠٠٠ کەس، جگەلە ھەزاران خەڵکی بێ سەروشوین و وونبوو، لەگەڵ دۆزینەوەی بەردەوامی گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی کوردی لە بیابانەکانی باشوری عێراق, شێواوی و نائاکامی تازە لەدایک بووانیٍش لە روخسارو جەستە ی منداڵان بەدەردەکەون.
کاریگەری جەستەیی و دەروونی بەسەر خەڵک و ژینگەی ھەڵەبجە بۆ چەندین ساڵی داھاتوو ھەر دە مێنێتەوە.
دەوڵەتە دیموکراسییەکان بەتایبەت فەرەنسا, ئەرکمانە یارمەتی عێراقی ئیستا بدەن تا بەرەو داھاتوو ھەنگاو بنێت-داھاتوێک کە ئاشتی و ئارامی بۆ نەتەوە و پێکھاتە جیاوازاکان دابین بکات و ھەروەھا بتوانێت بە ئاشتی ژیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی دەستەبەر بکات. ئەزموون و دیموکراسیە تازەکەی کوردی لە وڵاتی عێراق شایەنی پشتگیری ئێمەیە. ھەروەھا دەبێت ئێمە پشتیوانی لە ھەریمی فیدراڵی کوردستان بکەین لەو پێشوازییەی لە کە لە \٩٠ پەناھەندانی سوری دەکات کە وولاتی خۆیان بە جێدەھێڵن.
واژوو کەران
– سیناتۆر بێرنارد کازۆ سەرۆکی گروپی دۆستایەتی فەرەنسی –عێراقی لە ئەنجومەنی پیران
– بییر لۆران ئەندامی ئەنجومەنی پیران
– پەرلەمانتار ژان ژاک برێدەی سەرۆکی گروپی دۆستایەتی فەرەنسی – عێراقی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی
– پەرلەمانتار بییر لوولووش
– پەرلەمانتار ژان کریستۆف کۆمبادیلی
– پەرلەمانتار ئییڤ بلیئن