کەناڵى کوردسات لەسەرەتاى دروست بوونیەوە بەشێوازێکى مۆدێرن هاتە ناو میدیاى کوردى وە پێوستى یەکى ئەو کاتە بوو وە جێگى خۆ گرت لەناو خەڵکیدا و گەلێک کارى جوانیان پێش کەش کرد کە جێگاى شانازین و هەندێکیان توانیان لە یادەورى بینەرەکانیا هەتا ئێستاش بمێنێتەوە و بەدەم خەندەوە باسى جوانى و بەپێزى بەرنامەکانى بکرێت نمونەش وەک بەرنامەکانى ( ژوان ، بپرسە ، چاوى سێ یەم ، دیدارى کوردساتى ئازاد سدیق ، بەرنامەکانى گۆرانى جوانەمەرگ ،….) بەڵام ئەوەى ئێستا جێگاى نیگەرانیە دابەزینى ئاستى کەناڵى کوردساتە بەبەراورد بە تیڤیەکانى ترى کوردستان کە هەندێکیشیان زۆر تازەن و توانیان بچنە ناو دڵى بینەرەکانیانەوەو هۆگرى بەرنامەکانیان بکەن . بەڵام کوردسات ئەگەر ئاوا بڕوات زیانێکى زۆر بە بینەرەکانى و خۆشى دەگەیەنێت و ئاستى کەناڵەکەش نزیک دەبێتەوە لەکەناڵە ناوخۆییەکان کەئەمەش زۆر ناخۆشە بۆ هەموو دلسۆزێک و بینەرێکى کوردسات .
هۆکارى دابەزینى کوردستان بەچەند خاڵێکى کورت ڕوون ئەکەمەوە :
1.ستافیکى هەمیشەیى لە کوردساتدا هەیە کە شتى تازەیان پێ نەماوە وە بەردەوامیشن ئەکرێت ئەو دەم و چاوانە دوربخرێنەوەو کارى تریان پێ بسپێرێت لە کەناڵەکەدا چونکە ئەم حاڵەتە کوردساتى خستۆتە سوڕى مت بوونەوە .
2.هەواڵ لە کوردسات دا گرنگى زۆرى پێ ئەدرێت و کاتێکى زۆرى بۆ تەرخان کراوە کە ئەمەش هۆکارێکى ترە چونکە گەلى گوردستان زمانحاڵى (ى.ن.ک) ە و کەناڵێکى هەواڵیە ئیتر چ پێویست ئەکات ئەم هەموو هەواڵە دووبارە بکرێنەوە و بینەرى پێ بێزار بکرێت .
3.نەهێنا پێشەوەى دەم و چاوى تازە و گەنجى بەتوانا کە بتوانێ بینەر بۆ کەناڵە بگەڕێنێتەوە و خۆشى بکاتەوە دڵى بینەرەکانى .
4.لەدەست دانى چەندپێش کەش کارێکى بەتواناو پڕ نەکردنەوەى جێگەکانیان وەک گۆران عمر و لەیلا عەلى هەروەها وون بوونى و دورکەوتنەوەى رەنج سەنگاوى کە یەکێکە لە گەنجە هەرە بەتواناترینەکانى کوردسات و تیڤى کوردى بەگشتى .
5.دوورکەوتنەوە لە پێویستى یەکانى بینەر کە ئەمەش دوورکەتنەوەیەکى ترسناکە لە میدیادا کە کۆمەڵگاى کوردى لە ئێستادا زۆر پێویستى بە بەرنامەى دەرونزانى و کۆمەڵناسى ، پەروەردەى ، رۆشنبیرى هەیە وەک بەرنامەکانى ( د.کریم قەرەچەتانى و د .ئەفرام محمد ….) .
6. دور بوون لە ئازارى خەڵک و نەهامەتیەکانى ژیانى رۆژانەى ئێستاى کە دەنگى نارەزایەتیان بگەیەنرێتە دەسەڵات و حکومەت هەتا خەڵک بەماڵى خۆیانى بزانن وەک چۆن زەمەنێک رەنج سەنگاى لە خاک تیڤى ئەم کارەى کرد .
چەندین تێبینى و رەخنەى تر لەسەر خودى پێش کەش کارو بەرنامەکانیان کە من ئێستا سێڤن پاوەرەکەى سۆرانى ابراهیمى خەیات وەک نمونەیەک دەخەمەڕوو :
1.لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ سۆران ابراهیم بەڵام ئەدائى زۆر لاوازە وە خوێندنەوەى پرسیارەکانى بێزارکەرە کەئەمەش بینەر بێتاقەت ئەکات و لە تام و چێژى بەرنامەکە کەم ئەکاتەوە . وە ئەبێ لە پرسیاردا شۆک دروست بکات لاى پاوەرەکانى کەئەمەش بوونى نى یە وە بەپێچەوانەوە سۆران لەبەرنامەى میوانى تۆین زۆر سەرکەوتووە .
2.دەرکردنى پاوەرەکان زۆر هەڵەیە کە ناکرێت ئەو کەسەى زۆرترین پارەى بەدەست هێناوە دەربکرێت ، ئەبێ فەرز بکرێت کە بمێتەوە پێش دەنگدان ناوى ئەو پاوەرە بهێنرێ بۆ ئەوى دەر نەکرێ کە ئەم حاڵەتە لەبەرنامەیەکدا ڕووى دا وە خۆشى ئاماژەى پێدا .
3.هەندێ لە پرسیارەکان وەڵامەکەى کاک سۆرانیش هەڵەیە ! ئەم جێگەى سەرسوڕمانە هەڵەیەکى وا زەق بەسەر ستافى کوردسات دا تێپەربێت !! وەک یەکەم خەلیفە دواى پێغەمبەر کێ بوو ( عمرى کوڕى خگاب).
4.دیارى نەکردنى کات بۆ پاوەرەکان کە ئەمەش مافى پاوەرەکانى تر ئەخوات کە ئەکرا هەر پرسیارەو ( 30 ) چرکەى بۆ دابنرایە .
5.ئەگەر پرسیارەکان هەڵقوڵاوى کۆمەڵگاى کوردى بووایە جوانتر دەبوو هەتا نەوەى نوێ و گەنجەکانمان ئاشنا بکەین بە زانیاریەکان لەسەر نیشتیمانەکەمان بەهەر چوار پارچەى کوردستانەوە کە بەبڕواى من ئەمە خاڵێکى زۆر لاوازى بەرنامەکەیە .
لەکۆتاییدا هیوام وایە بە دلێکى گەوروەوە لێم وەربگرن کە تەنها خۆشەویستى کوردسات واى لێ کردم ئەم شتانە ڕوون بکەمەوە چونکە وەک خۆتان ئەلێن کوردسات ماڵى هەمووانە ؟ وە من بۆ خۆم کۆتای ساڵى 2008 بەرنامەیەکى پڕ زانیارى و کوردیانەم پێش کەش بە کوردسات کرد بەڵام بەداخەوە وەڵامیان نەدامەوە کە ئەمەش پشتگوێ خستنى نەوەى نۆێیە .