م. عه‌ونی خۆشناو
دوای پێنج مانگ له چاوه‌ڕوانی بۆ دیده‌نی سه‌رۆک و مرۆڤێکی مه‌زن و سه‌رکرده و رێبه‌رێکی خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویستی جیهان، ئه‌و کاته‌ی وێنه‌ی سه‌رۆک مام جه‌لال له شاشه ڕه‌سه‌ن و ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردسات نیشاندرا، خۆشی و شادی و خه‌نده که‌وته سه‌ر لێوی سه‌رتاپای کوردستانیان و مرۆڤدۆستان،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان بۆ خۆشحالی ده‌ربڕین بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ته‌واوی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان بوو به که‌رنه‌ڤاڵ و سه‌وز بوون و بووژانه‌وه، چونکه مام جه‌لال ته‌نها ناوێک نیه‌و به‌س، به‌ڵکو له سۆنگه‌و تێڕوانینی دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان مام جه‌لال سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی و سه‌رمایه‌کی به نرخی کوردایه‌تییه .. بۆیه کوردان و مرۆڤدۆستان به تێکچوونی باری ته‌ندروستی به‌ڕێزیان په‌رێشان و نیگه‌ران بوون و به باشتربوونی باری ته‌ندروستی خۆشحاڵ و شادمان و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن، چونکه به‌ڕێزیان به هۆی هۆشه‌مه‌ندی و بلیمه‌تی و شکۆمه‌ندی، توانیویه‌تی مێژووی مرۆڤایه‌تی له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ره‌و ئاسۆ و قۆناغێکی ڕۆشنتر و گه‌شتر به‌رێت، سه‌رۆک مام جه‌لال وێڕای ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه و کاریزمایه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه له نێوه‌ندی سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان و ناوچه‌که، بوونی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه زهڕووڕهتێکی مێژوویی و گرنگه بۆ ئاسۆی دوا ڕۆژی ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌بێت و شاره‌زای ئیتهکێتی سیاسی بێت نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رۆکه خۆشه‌ویشته ده‌که‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌که گه‌رده‌لوولێکی ترسناک له ڕاگه‌یاندن و میدیای کوردی له‌لایه‌ن چه‌ند به ناو ڕۆژنامه‌نووسێک ده‌رکه‌وتووه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شاره‌زاییان له بواری ئیتهکێت و ڕۆژنامه‌وانی نیه، چونکه یه‌کێ له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتوو پڕۆفیشینال: بریتییه له بێلایه‌نی و ڕاستگۆیی و ویژدان و مسداقیه‌ت، به‌ڵام هه‌ندێک له‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسانه جگه له ماستاوکردن و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و چه‌واشه‌کاری، هیچی تریان پێ نیه، هه‌میشه به‌زه‌ییم به‌و مرۆڤه داخ له دڵ و ده‌روون ڕه‌ش و بێ ویژدانانه دێته‌وه، که درۆ و چه‌واشه‌کارییه‌کانیان هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و که‌رنه‌ڤاڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نابێت، ئه‌و که‌سه‌ی که درۆکردن وه‌کو چه‌کێک به‌کاردێنێ، که‌سێکی لاواز‌و ترسنۆک و نه‌خۆش و شکستخواردو خۆپه‌رست و هه‌ڵپه‌رسته، ناوێرێت ئازایانه به ڕاستگۆیی هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن!! بۆیه که‌سێک که ترسنۆک و بوده‌ڵ و بێئیراده بێت، هه‌میشه په‌نا بۆ درۆکردن ده‌بات، چونکه ناتوانێت به ئازایی و بوێرییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاکامه‌کانی ڕاستگۆیی ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به ووته‌و لێدوانی زۆربه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی جهیان بگێرین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڤال مام جه‌لال که‌سێکی بلیمه‌ته، بۆیه جۆثانان سویفت ده‌ڵێ : هه‌رکاتێ بلیمه‌تی که‌سێک ده‌رکه‌وێت له‌م جیهانه نیشانه‌که‌ی ئه‌وه ده‌بێت، هه‌موو گه‌مژه‌کان دژی ئه‌و بلیمه‌ته پیلان ده‌گێرن..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای