Nijmegen شه‌وی 17_18ی 7ی 2011 کوردانی تاراوگه‌ی دانیشتووی ولاتی هۆلەندا به‌شداری که‌رنه‌ڤالی 4چوار رۆژه‌ی وولاتی هۆلەندا ده‌که‌ن ئه‌م کهرنهڤاله سالانه له‌م کاته‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێت ،
شایانی ووتنه له‌سه‌رچه‌م وولاتانی دنیاوه هاولاتیان دێن بۆ به‌شداری کردن لەم کەرنەڤاڵە به تایبه‌تی لهریورۆیشتنهکهیدا وه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌جیاجیاکان نمایشی جالاکی خۆیان ده‌که‌ن به‌پێی ئاره‌زوی خۆیان له هه‌ر رویه‌که‌وه بیت ، مهزهنهدهکریت به هه‌زاره‌ها هاولاتی بەشداربن.
کوردیش وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک سالانه خۆی ده‌ناسێنێت له‌نێو ئه‌و ئاپۆره جەماوەییە دا . بەشداریی ئه‌م سال بێوینهبوو له به‌رئه‌وه‌ی تووانیان زیاد له 3 کات ژمێر سهرمهنهس بگرن بهجالاکی جۆراوجۆر له وانه‌ش وتارێک ده‌رباره‌ی بوونی کورد له هه‌ر جوارپارچه کە تیایدا به‌زمانی هۆله‌ندی و کوردی ووتارەکە خویندرایه‌وه ، پاشان نمایش کردنی جلوبه‌رگی کوردی به‌ده‌یان جۆرله جلی خانمان و پیاوان له‌کۆتایشدا له‌گه‌ل موسیقادا جه‌ندین گۆرانی پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کرا.
جێگه‌ی باس کردنه سه‌دان کورد ئاماده‌بون بۆ جۆشدان و چه‌پله‌لێدان هاوکات ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تر ئاماده‌ی بینینی ئه‌م جالاکیهی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون
راپۆرت :شاخه‌وان ئه‌کره‌م
فۆتۆ :شاخهون ئه‌کره‌م
shaxawan@live.nl