وا لە خوشکەکەم مەکە لە نوسین و دەرهێنانی پێشەوا هەڵەبجەیی، کورتە فیلمێکی ١١ خولەکییە و کە بە زمانی کوردی و نەرویجی کاری لەسەر کراوەو هونەرمەندان مەریوان کەمال و شادە عمری خیزانی، لەگەڵ شێنێ عەزیز ڕۆڵە سەرەکییەکانی فیلمەکە دەگێڕن.
بەپێی سیناریۆی فیلمەکە، شێنێ عەزیز لە (وا لە خوشکەکەشم مەکە) دەکاتە کچی مەریوان و شادە، کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین و لە چیرۆکەدا وا هاتووە کە شێنێ ژێردەستی دایک و باوکێتی لە وڵاتێکی پڕ ئازادی لەکاتێکدا بۆ خۆی دەتوانێت بڕیاری ژیانی خۆی بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەدایمی نەهێڵدراوە بچێتە دەرەوە و لە ژیانی ئاسایی ئەو وڵاتە و کوردستان تێبگات، دەتوانرێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە هەڵبخەڵەتێندرێ و ڤیدیۆی لەشی لێبگیرێتەوە و بڵاو بکرێتەوە. وە لەبەر ئەو هۆیەیە کە باوکی شێنێ کە لە فیلمەکەدا بە هیشوو ناوی براوە، بڕیاری کوشتنی شێنێ دەدات و هەوڵدەدات بیکوژێت دوای بلاوبونەوەی فیلمەکەی، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیشوو پیشتر ئەو سیستەم و حەقڵییەتەی بیستووە و پیشتر بیستوێتی کە چەندین کەس وەک ئەو بە ئاسانی دەکوژرێن، بڕیار دەدات خۆی ئەو کارە ئەنجام بدات.
وا لە خوشکەکەم مەکە لە بڕگەکانی کۆتاییدایە و بەمزوانە تەواو دەبێت و چەند بەشیکی فیلمەکە بڵاو دەکرێتەوە و لە چەندین تەلەفیزیۆنی ناوخۆیی و دەرەوەی کوردستان، بەلێنی پەخشکردنی دراوە و فیلمەکە ژێرنووسی چەندین زمانی تری بۆ ئامادە کراوە هەر لەم ساڵدا بەشداری لە چەند فیستیڤاڵێکی وڵاتانی ئەسکەندەناڤی دەکات.
کاری فیلمگرتنی ئەو بەرهەمە لەلایەن هێرش لێوژەییەوە ئەنجام دراوە و کاری دەنگی فیلمەکە سەهەند شەماڵ گرتوێتیە ئەستۆ.