هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی کێبڕکێی “سینەمای نێودەوڵەتی” و به‌شی پێشبڕکێی “سینەمای ئێران”ی سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران ناسێندران و کورتە فیلمی “فەیلەسووف” لە دەرهێنانی هاوبه‌شی “کۆنچا بانەرکۆیرۆ” و “ئاڵخاندرۆ ئاڵڤارادۆ” لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئۆسکاری 2023 وه‌رگیرا.
ڕێوڕەسمی کۆتایی سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە پێشکه‌شکاریی “محەمەد سلوکی” لە هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی نێونەتەوەیی “تاوەری میلاد” لە تاران بەڕێوەچوو و هه‌ڵبژێردراوه‌کانی بەشی کێبڕکێی “سینەمای نێودەوڵەتی” و به‌شی کێبڕکێی “سینەمای ئێران” به‌م شێوه‌یه دیاریکران و خه‌ڵاتی گەڵای زێڕینی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به‌سه‌ریاندا دابه‌شکرا:
بەشی کێبڕکێی “سینەمای نێودەوڵەتی”
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشی “کێبڕکێی نێودەوڵەتی” سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: “مەحموود کەلاری” Mahmoud Kalari، “میرۆنا ڕادو” Mirona Radu، “ئەدڤیناس پوکستا” Edvinas Pukšta، “تەحسین ئیشبیلێن” Tahsin Isbilen و “سێرجیۆ گۆمێز” Sergio Gomez ناوه‌کانی هه‌ڵبژێردراوان و براوەکانی ئەم بەشەیان بەم شێوەیە ناساند:
لەم بەشەدا “تەحسین ئیشبیلێن” Tahsin Isbilen له ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی “کێبڕکێی نێودەوڵەتی” گوتی: سوپاسی ئاستی بەرزی فیلمەکانی ئەم خوله‌ی فێستیڤاڵ دەکەم؛ فیلم گه‌لێکی سەرسووڕهێنەر کە هەڵبژاردنی قورس ده‌کرد.
خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشێن به “نه‌بوون” Absenc لە دەرهێنانی “مارک ههریچێر” لە وڵاتی فەرەنسا بەخشرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزموونی به “حه‌وزی بچووکی سه‌رنجڕاکێش” BASSIN OF ATTRACTION لە دەرهێنانی “جاناتان پێ” Jonathan PÊPE له وڵاتی فەرەنسا
بەخشرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی و دیکۆمێنتاری به “زێدی له دایکبوون” HEIMAT لە دەرهێنانی “جیوانی مۆنتانیا” Giovanni Montagna لە وڵاتی ئیتاڵیا پێشکه‌ش کرا.
خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی به “په‌نجه‌ره کۆنه‌کان” Old Windows لە دەرهێنانی “پاوڵ هالبروک” Paul Hulbrook لە وڵاتی ئینگلتەرا پێشکه‌ش کرا. دەرهێنەری ئەم فیلمە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی: وەرگرتنی ئەم خەڵاتە هاوکات یه‌ک شۆک و شەرەف و شانازی بوو. بردنەوەی یه‌ک خەڵات لەم فێستیڤاڵە وەک خەونێک وابوو کە هاتبێتە دی، به ئێوه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە گه‌وره و مەزنە پیرۆزبایی ده‌ڵێم و بۆ ئەم خەڵاتە سوپاستان ده‌که‌م.
خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی
خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەزموونی بۆ فیلمی “فەیلەسووف” Descartes له دەرهێنانی هاوبەشی “کۆنچا بانهرکۆیرۆ” Concha Barquero و “ئاڵخاندرۆ ئاڵڤارادۆ” Alejandro Alvarado لە وڵاتی ئیسپانیا پێشکه‌ش کرا.
دەرهێنەرانی ئەم فیلمە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایانگەیاند: خۆشحاڵین بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و سوپاسی دەستەی ناوبژیوان و دەستەی هەڵبژاردن دەکەین. ئەم خەڵاتە بۆ ئێمە یه‌کجار پڕبایخه و مانای زۆری هەیە. ئەم فیلمە چیرۆکی قۆناغێکی مێژووی ئیسپانیا دەگێڕێتەوە و فیلمێکە لە ژانری ئەزموونیدا، ئەم خەڵاتە دەتوانێت ببێته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی کەشوهەوای فیلمی ژانر لە ئیسپانیا و بەرەوپێشی ببات.
به‌شی کێبڕکێی “سینەمای ئێران”
فیلمی ئه‌زموونی:
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ری بەرهەمە ئەزموونییەکانی “سینەمای ئێران” لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، کە بریتی بوون لە: “مەسعوود مەدهدی”، “سەعید نەجاتی” و “تییام یابەندە”، ناوه‌کانی هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م به‌شه‌یان بەم شێوەیە ناساند:
له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین دەرهێنەری فیلمی ئه‌زموونی به “مورتەزا فەرهادنیا” بۆ فیلمی
“نانی بەیانی” بەخشرا.
گەڵای زێڕین به “ئیحسان میرزایی” بۆ فیلمی ئەزموونی “ژووری ئاغای وه‌ن” بەخشرا.
فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن:
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابه‌ری بەرهەمە ئەنیمەیشێنەکانی “سینەمای ئێران” لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە بریتی بوون لە: “مریەم کەشکولی نیا”، “هادی محەمەدیان” و “محەمەدئهمین هەمهدانی” ناوه‌کانی هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م به‌شه‌یان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین ئەنیمەیشێن به “فەرنووش عابدی” بۆ فیلمی “سه‌مپاش” به‌خشرا.
به‌ڵگه‌فیلم:
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ری فیلمەکانی به‌ڵگه‌یی و دیکۆمێنتاری “سینەمای ئێران” لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران که بریتی بوون لە: “محەمەد سادق ئیسماعیلی”، “عەتییە زار‌ع”، “یاسر فەریادرهس”، “حەسەن نه‌قاشی” و “مازیار هاشمی” ناوه‌کانی هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م به‌شه‌یان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه به “سۆلماز عەلیزادە” بۆ فیلمی “سوری” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەرهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی به “موجتەبا حەیدەری” بۆ فیلمی “من زیندوو گەڕامەوە” پێشکه‌ش کرا.
پاڵپشتی دامەزراوەی سینەمایی فارابی ئێران له سێ سینەماکار
خەڵاتی تایبەتی دامەزراوەی سینەمای فارابی ئێران بە “محەمەدرەزا مرادی” دەرهێنەری فیلمی “ڕەنگاڕەنگ” بەخشرا و بڕوانامه‌ی یەکەمین فیلمی درێژی خۆی وەرگرت، بڕوانامه‌ی دیکە به “عەتا موجابی” به‌خشرا. هه‌روه‌ها “ئه‌میر په‌زیروفته” ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی بۆ چێ‌کردنی یەکەمین فیلمی درێژی سینه‌مایی خۆی له “سه‌یدمه‌هدی جەوادی” بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فارابی ئێران وەرگرت.
هه‌روه‌ها له‌م رێوڕه‌سمه‌دا جه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فارابی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و بڕوانامه‌یه‌ک له لایه‌ن دامەزراوەی سینەمایی فارابی به “ئومێد وه‌فایی” ده‌به‌خشرێت.
بەشی فیلمی چیرۆکی:
ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ری بەرهەمە چیرۆکییه‌کانی “سینەمای ئێران” لە سی و نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران که بریتی بوون لە: “محەمەدرەزا سکووت”، “ڕوحوڵڵا سوهرابی”، “ڕەسووڵ سەدر عاملی”، “هادی موقه‌ده‌م دووست” و “حوسێن نەمازی” ناوه‌کانی هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م به‌شه‌یان بەو شێوەیە ناساند:
گەڵای زێڕینی باشترین مۆسیقا به “بێهنام عه‌مران” بۆ فیلمی “لێره‌وه بکرێته‌وه” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین گریم و ماکیاژ به “ئومێد گۆڵزادە” بۆ فیلمی “پارچەیەک لە تۆ” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دیزاینی دیمه‌ن و جلوبەرگ به “ڕەیحانە ئیسماعیلیان” و “مینا سەلیمی” بۆ فیلمی “شهیهە” پێشکه‌ش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دیزاینی جیلوه تایبه‌ته‌کان به “حەسەن نەجەفی مەنێش” بۆ فیلمی “نۆشابه‌ی ڕەش” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین ئەکتەر به “نازەنین ئەحمەدی” بۆ فیلمەکانی “پێشوازی سیمین” و “پارچەیەک لە تۆ” پێشکه‌ش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین فیلمهه‌ڵگر به “ئارمان فەیاز” بۆ فیلمی “پارچەیەک لە تۆ” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین مۆنتاژ بە “عەلی گۆرانی” بۆ فیلمی “نۆشابه‌ی ڕەش” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەنگ به “پێژمان ڕاژ” و “ئازاد سادقی” بۆ فیلمی “٣:٣٣” پێشکه‌ش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو به “عەتا موجابی” بۆ فیلمی “جناکات” به‌خشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین سیناریۆ به “نەفیسە زار‌ع” و “عاتفە ساڵحی” بۆ فیلمی “شهیهە” بەخشرا.
گەڵای زێڕینی باشترین دەرهێنان به “محەمەد پەیدار” بۆ فیلمی “نۆشابه‌ی ڕەش” به‌خشرا.
خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران له به‌شی ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆکیدا به “ئەمیر هونه‌رمه‌ند” بۆ فیلمی “کرمی ئاوریشم” پێشکه‌ش کرا.
گەڵای زێڕینی باشترین فیلم لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای ئێران بە “ئەمیر په‌زیروفته” و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران بۆ فیلمی “ئەندهروا” پێشکه‌ش کرا.
خەڵاتی باشترین فیلم لە روانگه‌ی بینەرانەوە
خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە بە “نۆشابەی مەشکی” لە دەرهێنانی “محەمەد پایدار” و له بەرهەمهێنانی “محەمەدجەواد موه‌حید” بە 1632 دەنگ پێشکه‌ش کرا.
خەڵاتی تایبەتی ده‌بیری فێستیڤاڵ
خەڵاتی تایبەتی ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵ بەهۆی تێڕوانینێکی جیاواز بۆ پرسی ژنان لە کۆمەڵگای ئەمڕۆدا به “مانا پاک سرێشت” بۆ فیلمی “پچڕان” پێشکه‌ش کرا.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران TISFF وه‌کوو یه‌کێک له فێستیڤاڵه گرینگ و پڕبایخه‌کانی کورته فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له زومره‌ی فێستیڤاڵه‌کانی په‌سندکراوی “ئۆسکار کوالیفاید” OSCAR® qualifying دێته ئه‌ژماردن که سیونۆههمین خولی به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مه‌هدی ئازهرپێندار” له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، بە دروشمی “هەمەجۆریی لە ژانر” و ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به “ژانر” له دوو به‌شی رکابه‌ری “سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی” و رکابه‌ری “سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی”، به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به نمایش کردنی زیاتر له 64 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32 وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بە ئامادەبوونی ده‌سته‌ی دادوەران له وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا و ئێران و هەروەها رێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه‌ی مامۆستایانی نێودەوڵەتی هونه‌ری سینەما لە رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ری 2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی “میله‌ت” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
Discussion about this post