دوێنێ شەو هێدی هێدی بەدەم خوێندنەوەی رۆمانێكی دلداریەوە وەنەوسم ئەدا و وردە وردە چاوەکانم گەرم بوون و لێکمنان کتێبەکەش لەسەر سنگم بە کراوەیی ووشەکانی خۆیان بێترپەی پێیان خۆیان دەخزانە ناو دڵمەوە، هەتا دڵم لێوان لێو بوو لە خۆشەویستی ج مەپرسە ئاورم دایەوە بالایەکی بەرز بەقەد چناریکی رێک شان پان پرسی لێم : تۆ کچی ناو خەونەکەمی؟
منیش بە نامۆیی ووتم نا من ئەو نیم من خوێنەری چیرۆکەکەتانم! بەسەر سورمانەوە وێنەیەکی لە بەر باخەڵیا دەرهێناو ووتی: چاو ئەستێرە تاوێک وەرە ئێرە، ووتم نایەمە پێش وردە وردە دەتەوێ خۆت بخزێنیتە جەستەمەوە فریشتەی خەون، تەنها سێبەرێكم لە پێشتەوە، سوێند بێت بە پەروەرێنم تۆی هەر تۆی فریشتەکەم لەشازادە ئەچیت زۆر بە سۆزی پەنجەکان لە مۆم دەچن بەم شەوە بێ مانگە شەوت روناکی کردۆتەوە، لاچۆ مەمترسێنە ئەی نامۆ، لە هەرکوێ بیت هەر تۆی گولی سەرسنگی من ، بۆ هێدی هێدی دلم ئەبەی ، لە لارێیەک هەر وەک سوێسکە پێیەکانم خستە ناو کانیاوێکەوە ئەوەنە روون بوو دەمتوانی وێنەی هەموو لادێ و شاخەکەی بە ئاسانی تیا ببینمەوە، زۆر شەتەک بووم بۆ تاوێک لە ئیسراحەت لە پڕ ئاسکێ هاتە بەردەمم وتی: ئەی چاو ئەستێڕە ئەوە بۆت ئەگەرێ،وتم لاچۆ تۆش مەمدوێنە ئەو ناناسم لە بەیانیدا دەمەوێێ بیناسم! لە پر کاتژمێرەکەم لێیدا بەخەبەر هاتم کات ٥ ی بەیانی بوو بەدەم سەرسامیمەوە بۆ چێشتخانەکەم رۆێشتم بۆ دروست کردنی قاوەیەک، وتم نا باخەونامەکەم بهینم بزانم ئەو خەونە نامۆیە چی بوو بینیم؟ زۆر گەرام وادیار بوو لەبیرم کردبوو رۆژێكی پێشو دابوم بە هاورێکەم، هەر بۆیە بەپەلە وەک شێت دەستم دایە رۆمانەکە وردە وردە بەدەم قاوە خواردنمەوە دەستم کرد بە خوێندنەوەی رۆمانەکە و بۆ تەواو کردنی لاپەرەکانی دوایی، لەوەدا بوم کە دوا لاپەرەی رۆمانەکە تەواو بکەم بەلام وادیار بوو شەو خەونەکەم دواهەمین لاپەرەی رۆمانەکەی بۆ تەواو کردبووم منیش بووم بە داستانی خەونەکەم و لە رۆمانەکەدا بە هەمانشێوەی روخساری کورەکەو وتوووێژەکەی ناوی بوو بەدەم زەردەخەنەیەکی قولەوە خۆم گۆری بۆ دەوام، کاتێ بەریگادا دەرۆیشتم لەگەل دەرونی خۆم قسەم دەکرد بۆ بینینی خەوێكی وا سادەو لەهەمان کاتدا خۆشـم دەرهێنەری رۆمانەکەبم ، لەپر یەکێ هاتە بەردەمم پرسی خاتون ئیرە کوێیە من دەمەوێت بەم لادێیەدا تێپەر بم دەگەرێم بۆ مالێك ، سەرم هەلبری سەیرم کرد فریشتەی ناو خەونەکەم بوو ، دلم وەستا چاوم بریە چاوێیی تەنها بە جەستە بەپێوە مابوم ئەگینا هۆشـم لەبەر برا و زۆر ترسام، دەستی کرد بە باخەلیدا وتی بۆ ئەم کچە دەگەرێم وێنەکەییم بینی دلم خۆش بوو کە وەک وێنەی خەونەکەم دەرنەچوو تاوێک پێکەنیم سەرگوزوشتەکەی خۆمم بۆ گێرایەوە دواتر بەدەم رێگاوە بردم بۆ مالی ئەو کەسەی کە وێنەکەی پیشاندام کاتێ گەیشتمە کۆتایی مالەکە لە پر زەنگی دەرگا لێیداو خەبەرم بۆوە کورەکە گەیشتە بەر دەرگای مالمان.
سارا رەشید ئەفەندی
٢١/٦/٢٠١١