به‌ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندو که‌سایه‌تی گرنگی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی و هاوڕێیان و دۆستانی چیمه‌ن ڕه‌حیمی و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی چاکی بینه‌ری به‌ریتانی، نوێترین فیلمی ” چیمه‌ن ڕه‌حیمی” له ستۆدیۆی ” فیلم لاب” له ناوچه‌ی ” سۆهۆ” له له‌نده‌ن پێشکه‌شکرا، له‌به‌ر زۆری ئاماده‌بووان دوو جار فیلمه‌که پێشکه‌شکرا که ژماره‌یه‌کی باش و له‌باری هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی به‌شداری ئه‌م فیلمه‌یان کردبوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی .
‘رۆژین” ناوی تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری چیمه‌ن ڕه‌حیمی یه. کورته فیلمێکی 10 خوله‌کیه. چیرۆکی کیژێکی کوردی ڕوژههلاتی کوردستانه که کاتی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ک له زیندانه‌کانی ئێران دا بووه. رۆژین ئێستا چه‌ندین ساڵه له له‌نده‌ن له یه‌کێک له هۆتێله به ناوبانگه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ئیش ده‌کات. به ڕێکه‌وت تووشی پیاوێک ده‌بێت که بووه‌ته میوانی هۆتێله‌که.
رۆژین پێی وایه ئه‌و پیاوه باش ده‌ناسێت, هه‌وڵ ده‌دات زانیاری سه‌باره‌ت به‌و پیاوه به ده‌ست بینێت . ڕۆژین کاتێکی زۆری له به‌ر ده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه. ئایا ده‌بێت تۆڵه بکاته‌وه. ئایا وه‌ڵامی توند و تیژیی به توند و تیژیی ئه‌درێته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات و هه‌موو شت له بیری خۆی بباته‌وه رابووردوو به هه‌موو ئازاره‌کانیه‌وه ده‌ست به‌رداری ئه‌بێت یان ئارامش هه‌روا به ئاسانی وه‌ده‌ست نایت؟
ڕۆژین ڕووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوکێ یه‌کی دژوار ده‌بێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌بێت بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و پیاوه بۆ هه‌تا هه‌تایه گووم ده‌بێت.
شایانی باسه ” چیمه‌ن ڕه‌حیمی” ده‌رهێنه‌ری ئه‌م کورته فیلمه بوو له‌هه‌مان کاتدا چیرۆکه‌که‌ش لهبیروزادهی خۆیه‌وه هه‌ڵقوڵاوه که ” تۆبی نۆروه‌ی- Toby Norway ” سیناریۆکه‌ی بۆ نوسیوه‌ته‌وه. له‌نواندنی ” شیڤانی گایی”و ” ڤنسینزۆ نیکۆلی ” بوو هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی تر له ئه‌کته‌ران نواندنیان تێدا کردبوو. که له‌لایه‌ن ” BIFA-nominated Poisson Rouge Pictures” هرهوه به‌رهه‌م هێنرابوو. شایانی باسه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌م کورته فیلمه به‌ریتانی بوون هه‌ر له ئه‌کته‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه تا سینه‌ماتۆگراف و مۆنتێرو ده‌نگ و ڕووناکی و جلوبه‌رگ و .. هتد که به‌کارێکی سه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه هه‌ژمارد کراو خه‌ڵکی هونه‌رمه‌ندان و که‌سانی ناسراوی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی چیژێکی زۆریان له فیلمه‌که بینی و مشتومڕی فیلمه‌که‌یان کرد.. هیوادارین که به‌ره‌و فێستیڤاڵه جیهانیهکان ڕێگه‌ی خۆی بگرێت و پێشکه‌شبکرێت.