شاعیری ناودار وه‌لی دێوانه له سه‌رچاوه‌كاندا ساڵی له دایكبوونی ئاشكرا و دیار نییه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه، كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا ژیاوه و كۆچی دوایی كردووه (بگره له ساڵی 1756دا هێشتا له ژیاندا بووه). ئه‌م شاعیره هه‌ست ناسكه شه‌یدای شه‌مسه‌ی كچی قادر شێروان ناوێك بووه، كه یه‌كێك بووه له سه‌رۆك خێڵه‌كانی تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی واته (هه‌مان تیره‌ی شاعیر).
وه‌لی به ته‌واوی دێوانه‌ی “شه‌م” ده‌بێت و گه‌لێك شیعری ناسك و قه‌شه‌نگ و هه‌ستبزوێنی پێدا ده‌ڵێت. ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له وێژه‌ی كوردیدا ده‌گاته ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی مه‌جنون و له‌یلی و شیرین و فه‌رهاد و مهم و زین.
وه‌نه‌بێت وه‌لی دێوانه‌ش كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بوو بێت، بگره كوڕه گه‌وره‌ی كه‌سێكی ده‌ستڕۆ و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی بووه به‌ناوی حه‌مه سوور، كه زۆر مه‌به‌ستی بووه كوڕه‌كه‌ی به ئاواتی دڵی خۆی بگات. بۆیه چه‌ند پیاوماقووڵێكی خێلهكهی ناردۆته لای باوكی شه‌م به مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ وه‌لی دێوانه، ئه‌وه‌بوو داواكه‌ی په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام له به‌دبه‌ختیی شاعیر، زۆری نه‌برد له كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌وو كوێستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له (كه‌لی په‌یكووڵی)دا، ڕوویداوه.
ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه، هه‌ردوو دڵدار به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و وه‌لی دێوانه تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و غه‌مێكی سه‌ختی چه‌شتوه، كه له شیعره به‌سۆز و لوتكه‌كانیدا به ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و دیاره. وه‌لی سنبولی خۆشه‌ویستی خێڵی جافه و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی تایه‌فه‌یه‌گه‌ریی و كه‌لتوریی سه‌رده‌می خۆیان بوون.
ئێستاش گۆڕی وه‌لی دێوانه به قه‌د پاڵی كێوی “سه‌ید سادق”ه‌وه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی ناوچه‌ی شاره‌زوور.
سەرچاوە : ماڵپەڕی کەلتوور