بورھان شێخ ڕەئوف
لە نیو سەدەی ڕابردوودا ئەمە جاری پێنجەمە کودەتای سەربازی ئەنجام دەدرێت لە لایەن سوپای تورکیاوە بەو پێیەی سوپای تورکیا خۆی بە پارێزەری سیستەمی سکۆلاریزم لە تورکیا دادەنێت .
چونکە مستەفا کەمال پاشا (ئەتاتورک ) دامەزرێنەری ڕژێمی کۆماری و تورکیای نوێ ھەر بە پشتیوانی سوپا توانی کۆتایی بە ڕژێم و خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی شەش سەد ساڵە بھێنێت وبێجگەلەو کودەتا سەربازییە شکست خواردووەی شەوای ڕابردوو ١٦/ ١٧ تەموزی ٢٠١٦ کە ( بە داخەوە لەم ناوچەدا مانگی تەموز بە مانگی کودەتاکان ناسراوە لە و سۆنگەیەوە کەلە ھەمان مانگدا کودەتای ١٤ تەموزی ١٩٥٨ لە عێراق و ٢٣ تەموزی ١٩٥٢ لە میسریش ھەر لەم مانگەدا ئەنجام دران ) کە چوار کودەتای تر ئەنجام دروان ھەمووی بە بیانوو پاساوی ئەوەی کە سیستەمی سیکۆلارو ئاسایشی وڵات کەوتوونەتە مەترسیەوە .
ئەگەر کودەتاکانی پێشوو تر سەرکەوتنیان بە دەستھێنابیت ئەوا ئەم کودەتایە شکستی ھێنا کە ھەرچەند ڕوودانی ئەم کودەتا لە تورکیادا بە بڕوای من کارێکی چاوەڕوانکراوبوو چونکە لە سەردەمی حوکمڕانی پارتی دادو گەشە دا سیستەمی سیکۆلار لە زۆر بڕگەو جومگەدا دەستی بۆ برابوو دواترینیان ھاوکاری و کۆمەکەکانیان بۆ داعش وگروپە تیرۆریستیەکانی تر لە دوای بەھاری عەرەبی و ھەوڵی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی وڵات لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی .
ھۆکارەکانی شکستی کودەتاکە
ھەرچەندە کودەتای سەربازی لە ھەرکوێ بێت و ھەرکەس بیکات کارێکی قێزەونەو دژ بە بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوە ژیان و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەستەڵاتە .
١. کودەتای سەربازی شکستی ھێنا لە تورکیا چونکە دەرکەوت کە ھەرچەندە ھێشتا ئەگەر لە ناو سوپادا ئەگەر چەند ئەفسەرو پلەدارێک ھەبن بڕوایان بە کودەتای سەربازی ھەبێت بەڵام ئەوە لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە دەرکەوت قابیلی قایل بوون پەسەند کردن نیە و ئەزموونی دیموکراسی لەو وڵاتەدا ھەنگاوی گەورەی بڕیووە بۆ پێشەوە وەکو وڵاتانی پێشکەوتووی جیھان ھەرچەندە ئەردۆغان و پارتەکەی لە ھەوڵی گۆڕینی بنەماکانی سیستمی سیکۆلار ین لەو وڵاتەدا .
٢. ھاو پەیمانی ئۆپۆزەسیۆن لە گەل دەستەڵات و ھاوپەیمانی سوپا لە کەڵ گەل و ھاوپەیمانی نەیارانی ئەردۆگان لە گەڵ یارانی لەبەرامبەر کودەتاچیەکاندا ئەمە ھاوسەنگەر یە لە پێناوی دیموکراسیدا نەک پشتیوانی حکومەتەکەی ئاک پارتی ئەمە پەندێکی گەورەیە کە پێویستە ئاک پارتی کەڵکی لێوەربگرێت بۆ بەخۆدا چوونەوەو ھەرچۆن ئەمڕۆ بینالی یلدرم ی سەرۆک وەزیران لە گۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دا بە ڕوونی و ئاشکرا سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆ ھەموو حزبەکانی ئۆپۆزەسیۆن و گەل و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕاگەیاند بەڵام ھەرتەنھا سوپاس و پێزانین بەس نین لە بەرامبەر ئەم ھەڵوێستە شەرافەتمەندانەدا بەڵکو ھەنگاوی ئازایانەو ژیرانەی تری گەرەگە ئەگینا وڵات ڕووبەڕووی زۆر کێشەو قەیرانی قووڵتر دەبێتەوە.
٣.فاکتەرێکی تر کە زۆر گرنگ و چارەنووسساز بوو بۆ شکستی کودەتاکە تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی وەکو فەیسبوک و توێتر و سکایب بوو کە لە کاتێکدا کودەتاچیەکان کەناڵی فەرمی TRT داگیرکرد سەرۆک ئەردۆگان پەنای بۆ کەناڵی CNN تورک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان برد بۆ بڵاو کردنەوەی پەیامەکەی بۆ جەماوەرو لایەنگرانی کە بڕژێنە سەرشەقامەکان و بەرگری لە حکومەتەکەی بکەن لە کاتێکدا ئەردۆگان زۆر جار لە ڕابردوودا پەلاماری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی دەداو سزای دەدان و دایدەخستن کەچی ئەمجارە ئەمان فریادڕەسی بوون .
لە کۆتاییدا ڕەنگە خاڵی تر زۆربێت بۆ شکستی کودەتاکە بەڵام من ئەمانە بە خاڵی سەرەکی دەبینم ولێدوانێکی گرنگی فەرماندەی گشتی سوپا جێگەی سەرنج و تێڕامانە کە وتی سەردەمی کودەتا بەسەرچوو بۆ ھەتا ھەتایە لە تورکیا و ووتی سوپا بڕبڕەی پشتی ئاسایش و سەقانگیری وڵاتەو پارێزەری پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیە ئەم ھەڵوێستە وا لە سەرۆک ئەردۆگان دەکات کە لە داھاتوودا ھەماھەنگی و ڕاوێژی زیاتر لەگەڵ سەرکردەکانی سوپادا بکات لە پرسە چارەنووسازەکاندا.
ماوەتەوە بڵێین ئەگەرچی ھەندێ چاودێری دۆخی تورکیا لەو بڕوایەدان کە ئەردۆگان لە دوای ئەم کودەتا شکست خواردووە جارێکی تر بەھێزتر دێتەوە گۆڕپان و پاکتاوی سوپا دامو دەزگا کانی وڵات دەکات بەو بیانووەوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەردۆگان لە ئێستادا لە ھەموو کات لاوزترو شکست خواردووترە لە دوای ھەستکردنی بە شکستی سیاسەتەکانی لە ڕووی نێودەوڵەتی ناوخۆییشەوە و پاشگەزبوونەوەی لە ھەموو کارو کردەوەکانی ڕابردووی لە گەڵ وڵاتانی ڕوسیاو ئیسرائیل و سوریا میسر بۆ دامرکانەوەی ڕق و بێزاری گەل و سوپا ش