که پێم وتی ( خۆشم ده‌وێی )
ده‌مزانی کوده‌تایه‌ک به‌رپا ده‌که‌م !
دژ به ڕێسای خێل و
زه‌نگی ئابروو لێده‌ده‌م
به‌ڵام من ده‌مویست ده‌سه‌ڵات بگرمه ده‌ست
بۆ ئه‌وه‌ی دارستانه‌کان چڕتر بن
ده‌ریاکان شینتر بن
منداڵه‌کان بێگوناهتر بن
بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بێنم به سه‌رده‌می ته‌ته‌ر و
دواترین پادشایان بکوژم
کاتێک خۆشم ویستی
نییه‌تم شکاندنی ده‌رگا داخراوه‌کان بوو
نییه‌تم رزگار کردنی مه‌مکی کچان بوو
له نێوانی که‌ڵپه‌ی دڕنده‌کان
کاتێک وتم خۆشم ده‌وێی
ده‌مزانی که،
ئه‌لفوبێیه‌کی نوێ دادێنم
بۆ شارێکی نه‌خوێنده‌وار
Tablo hassan