دهمادهمه* ئازیزه‌که‌م
ده‌بێ وه‌ره
منیش وه‌ک تۆ ترافییهم*
خۆم له‌خۆمدا نوقمی ڕه‌وم
به‌سه هێنده توشی دۆژهنم* مه‌که
بۆ هاتنت وا ڕۆح ئه‌ده‌م
ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یت
ئه‌م دووچاوهم دوو یهکاون*
ده‌وه‌ره
بامهرگ نه‌بێته هاوسه‌رم
باوڕ بکه گه‌رمن بڕۆم
که‌س وه‌کو من
عیشقت ناگرێته ئامیزو
ناتلاوینێ
که‌ست دیوه وه‌ک ئێستای من
به‌برژانگی گەردی ژێرپێت بۆ بماڵێ
به‌نهێنی بتکات بەهەوێنی شیعر‌و
بتکات به‌چڵه ڕێحانه‌و
بتکات به‌گوڵه مێخه‌ک و
به‌سه‌ر ئێخه‌ی قه‌سیده‌وه
ههڵتواسێ
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم
* دەمادەم : بەرەبەیان
* ترافییە : غوربەت نشین
* دۆژەن : خەمی زۆر گەورە
* یەکاو : ڕوبارێک کەلە چەند شوێنێکی جیاوازەوە ئاوی تێبڕژێ