خۆشه‌ویستی دیارده‌یه‌کی به‌ڵگه‌داره له‌ڕوانین و ڕه‌فتاردا ده‌نوێته‌وه هه‌ستێکی گه‌رمی سۆز و وزه‌به‌خشه بارگه‌داره چه‌ندین ده‌روازه‌ی نه‌بوون و هه‌رگیزی پێ ده‌کرێته‌وه له‌هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه خۆڕسکه له‌هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنێک له‌ناو گه‌رمه‌ی خۆشی و ناخۆشیدا ده‌ژی . وه‌ک دۆنگی پێ ی ده‌ڵێ: خاوه‌نشکۆ . کابراش له‌وته‌کانی ده‌یسه‌لمێنێ هه‌ستی پیاوانه‌ی خۆی له‌خۆشه‌ویستی ئه‌ودا ده‌دۆزێته‌وه بۆیه له‌یه‌که‌م شکاریدا به‌تیره‌که‌ی گیانداره کێویه‌ک ڕاو ده‌کا بڕیاریش ده‌دا له‌پێسته‌که‌ی جووته که‌وشێکی پڕ به‌پێ و خۆشه‌ویستی دۆنگی بچنرێ به‌دیاریه‌وه ده‌مانێک وه‌ستا تا پێشکه‌شی کرد ئه‌وه‌ش سه‌مه‌ره‌یه‌کی ڕۆحده‌ری خۆشه‌ویستی یه له‌نێوان پاشا و گه‌دا هه‌ر هه‌یه .
ته‌ماشاوان ..
په‌یداکردنی ته‌ماشاوانان بۆ ڕیزه‌فلیمی ته‌له‌فزیۆنی دۆنگی له‌کوردسات ورده ورده زیادی کرد به‌م جۆره دراما گشتگیره له‌سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی ، شه‌ڕه شیر و ئه‌سپ سواری ، مێژووی پێش چه‌ندین سه‌ده ڕامانی بۆ ده‌کرێ ، میوان و خانه‌خوێ ی شه‌وانه‌ی ماڵه کوردانه . له‌ڕوانگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌وه جیاوازی چین و توێژه‌کان ناسینی داب و نه‌ریتی که‌ڵچه‌ره‌کان . گه‌وره و بچوکی به‌شاگه‌شکه‌یی له‌خۆی خڕ کرده‌وه زۆر زۆر به‌سود و باشتره له‌دراما عه‌ره‌بیه خوساوه‌کان که‌به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێنداروه یا دراما تورکیه بێ کلتوره‌کان بزر له‌نێوان که‌مینه‌ی که‌ڵچه‌ری چاوبه‌پۆرگی به‌ژن قوته‌ی مه‌غۆله‌کانی ئاسیا گرێ‌دراو به‌زۆرینه‌ی بولگار و ڕۆمان ، ئه‌ڕناهوت و نه‌ژاد ئه‌لبانه‌کان که‌زۆریان به‌چاوی شین و کاڵه‌وه کراون به‌تورک ڕق هه‌ڵگری بابه‌کوشته‌ی به‌رامبه‌ر کورد و کوردستانن هه‌روه‌ها به‌زیوی که‌لتور دۆڕای به‌رامبه‌ر تورکه‌کانی مه‌غۆلستان که هه‌زار ساڵیکه داگیرکاری ئه‌م ناوچه‌یه‌ن . له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو کاولکاری کوردستانیشه‌وه کورد نه‌بووه به‌تورک هه‌رده‌م زمان و به‌رگ و کلتوری پاراست ئه‌وه‌ش چقڵی چاوی ئه‌وانه . درامایه‌کی کۆری وا مێژوودوێن به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری باشتری هه‌یه سود ده‌گه‌یه‌نێ له‌زانیاری و ناسین ، وه‌رگرتنی باشیه‌کانیان . بیر و کاری هونه‌رمه‌ندانی دۆبلاژکاری کوردی خۆش له‌که‌مترین کاری هاوکار یا ئه‌کته‌رێکه‌وه تا ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی سوپاسگوازاری بۆ ماندوبوونیان.
مێژوو به‌ته‌کنیکی سه‌رده‌م ..
ده‌ر‌هێنه‌ر به‌واتای وشه‌که ئه‌نجام به‌خشی لێکدان و کۆکردنه‌وه‌ی که‌رسته‌کانه له‌نوسینه‌وه بیگره تا نواندن و وێناکاری تا گه‌یشتن به‌ڕێزه‌فلیم ، مه‌به‌ست ده‌رهێنه‌ره کۆریه‌که ئامانجی هونه‌ری پێکاوه له‌گرێدانی ڕوودای نه‌وازه ، هه‌ندێ جار په‌نا بۆ خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بردن جێکردنه‌وه‌یان له‌پڕ و چاوتروکانێکا جۆره خۆشیه‌ک ده‌داته بینه‌ر له‌سه‌ودایی و چاوه‌نواڕی به‌رده‌وامی سه‌یرکردن . په‌یوه‌ندی دیالێکتیکی زۆرانبازی خێر و شه‌ڕ هه‌روه‌ها شکانی کۆتای تای ته‌رازووه‌که به‌لای خێردا که‌ڕاستیه‌کی ڕه‌های هه‌موو ڕووداوێکی مێژوویی نی یه ئه‌ویش لێره پێڕه‌وده‌کرێ به‌سه‌رگوزشته‌ی پێکه‌نیناویه‌وه . کامیڕاو جوڵه‌ی سینه‌مایی داڕشتنی بۆکاری ته‌له‌فزیۆنی ، وێنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆ زۆرن ، ته‌کنیکه‌کانی شه‌ڕوشۆر له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ری جێگره‌وه‌ی کاته مه‌ترسیداره‌کان ، ئارایشسازی له‌ده‌موچاوه‌وه بۆ دیکۆڕی نه‌خش و نیگاری دیواره‌کان شێوه‌ی چینی یه . ڕووناکی ئاچووغه له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کانی ڕووداوه‌کان گه‌یه‌نه‌ره . مۆزیکی وێنه‌یی په‌رده‌ی گوێ ده‌هه‌ژێنی ، شوێن کاتی پسان و گرێدانه‌وه‌ی زنجیره‌کان کارزانی ته‌واوی پێوه دیاره بێگومان ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی بێ هه‌رده‌توانێ بیگرێ ده‌ست و ده‌می که‌س نه‌گیراوه . بۆ به‌رچاوی ده‌کرێ له‌م لینکه و په‌یوه‌سته‌کانی زانیاری تر هه‌بێ :
خوونه‌ریتی کلتوری ..
سڵاوی به‌سه‌ر دانه‌واندن ئه‌تکێته‌کی سه‌مه‌ره و جوانه تا ئێستاش له‌کایه‌دایه و ڕێزبه‌خشینه . زمانی دوان به‌چاو له‌سه‌یر و ڕوانینی ئه‌کته‌ره‌کان یا نیشانه‌کانی تیله‌چاو به‌واتا ئه‌رێنی و نه‌رێنی یه‌کان هاوتای دوانه‌کانی وشه‌ی زمانه‌وانی کۆری یا وه‌رگێڕاوه کوردیه‌که تێگه‌یه‌نه‌ر و گۆشکاری بینه‌ره به‌لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتن له‌کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان له‌گه‌ڵ ئاڵوده‌یی به‌رده‌وامی بۆ بینینی کرانه‌وه‌ی گرێیه‌کان له زنجیره‌کانی داهاتوودا . جوان کردنی ڕووی ئافره‌ته سۆزانیه‌کان قبوڵی ژیانیان وه‌ک کارکه‌ر به‌پشتیوانی له‌ڕه‌واداری مافی ژیان جێگای سه‌رنجه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه به‌کارهێنانیشیان بۆ مه‌رامه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتیه‌کان به‌رچاوه بێگومان له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان جێگه و پێگه‌ی سیاسیان هه‌یه ئامرازیشن .
پۆشاکی ئه‌کته‌ره‌کان ..
جل و به‌رگی ئه‌کته‌ره‌کان له‌ڕووی میللیه‌ت و فۆکلۆری جوانیه‌کی تایبه‌تمه‌ندی تێدایه ، جارێ جله‌کانی فه‌رمانده سو‌و هه‌رده‌ڵێ ی که‌ڵه‌شێری په‌ڕڕه‌نگینه هه‌رجاری ده‌یبینم به‌بیرم ده‌هاته‌وه دێڕه شیعره‌که‌ی سه‌ره‌تایی .. که‌ڵه شێره‌که‌م په‌ڕ ڕه‌نگینه‌که‌م ، ئاده‌ی به‌قایم بقوقێنه بۆم …. هێنده جوامێر و مه‌رده به‌هه‌موو گرژیه‌که‌یه‌وه پاوانی دڵی بینه‌ر ده‌کا . خانمه‌کانیش باق و بریقیان دێ هێنده‌ی دی له‌ناو جلکه شه‌نگوشۆڕه‌کانیان مێبه‌خشن پڕ له‌ڕێزی کارماندانه‌ن که ده‌ستیان له‌ژێر به‌روانکه‌که‌یان ده‌گرن وه‌ک پۆڕ و قه‌تێ به‌دوای یه‌کدا ڕه‌وده‌که‌ن یا تۆقه‌ی پرچیان به‌لوولی که‌زیه‌کانه‌وه له‌دوا قۆناغه‌کانی که‌نیزه‌ی کۆشک تابانی ڕوویانی نه‌خشاندووه به‌ڵام ماڵیان کاول نه‌بی هه‌نده لێوباریک و گچکه خونچه‌یی ، ده‌موچاو خڕن ده‌ڵێ ی به‌پرگال نه‌خشاون هێنده‌ی دی لێک ناکرێنه‌وه کێهه‌یان کێهه‌یه ! بۆ بینه‌ره منداڵکار یا پیره‌کانیش له‌پیرێژن و پیره‌مێردان بووینه پرسیاری بێ کۆتایی تا زنجیره‌که ته‌واو ده‌بێ ئه‌مه کێ یه ؟ ئه‌و کێ بوو ؟ بۆ وای کرد ؟ من پێوایه ! من پێموانی یه ؟ ….. تا ئێستاش کۆڵێ پرسیار ده‌که‌ن واته دراماکه کاریگه‌ری نواندووه خه‌ڵکیش گێلمه و کێشه‌ی ڕاوبۆچوون ده‌نێنه‌وه .
دڵشاد تاقانه