(دەشتی کەلھوری) گۆرانیبیژیکە لە شاری کەرکووک لە دایک بووە ، بەڵام بە ڕەچەلەک خەڵکی شاری خانەقییە، سالانێکیش لە شاری کەلاری خۆشەویست ژیاوە، یەکەم بەرھەمی ھونەریشی بە ناوی (دڵم ئەمشەو بوو) کە بە تەنھا بە دەنگ لە ماڵپەرەکان بڵاوی کردۆتەوە ،
ئەم بەرھەمەمە ئاوازەکەی فارسی بووە، لەلایەن ماموستا عارفی ئیبراھیم پور ئامادەکرابوو، دوای ھاتنیشی بۆ ھەندەران لە ھۆڵەندە لەگەڵ ئۆکسترایەک کارێکی ھونەریی کرد. ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ئەلبوومی خۆی بلاو کردەوە.
بەریزتان دەنگێگی خۆشتان ھەیە بەڵام درەنگ دەستان بە کاری ھونەری کردووە ؟
من دەمێکی درێژە خۆم بۆ کاری ھونەری ئامادە کردووە، بەڵام نەمویستووە بێ ئاگا کاری ھونەری بکەم، من ویستوومە باگکراوەندێکم لە موسیقادا ھەبێت ، ھەروەھا ئاوارەبوون و چوونم ھەندەران و کێشەی ئابووری لەوانەیە ھۆکارێکی دیکە بێت کە کەمێک درەنگ دەست بە کاری ھونەری بکەم، بەلام لە ئەوروپا تا رادەیەک زەمینەم بۆ ڕەخسا تا کاری ھونەری بکەم.
راگەیاندنی کوردی تا چەند گرنگی بە زاراوەی کەڵھوروی ھونەری ئەو ناوچەیە ئەدات ؟
زۆر بە داخەوە زۆر کەم بایەخ بەم زاراوەیە ئەدرێت، ھەرچەندە ئەم ناوچەیە خاوەنی ھونەرێکی دەوڵەمەندە و چەندان ھونەرمەندی دیاری لێ ھەڵکەوتووە لەوانە موجتەبای میرزادە، ھەروەھا زمانێکی کەڵھوریش زمانێکی دەوڵەمەندە و نزیکە ملیونێک کەس قسەی پێ دەکات بۆیە حەقی دەزگا ھونەرییەکان بایەخ بەو ناوچەیە بدەن.
بەریزتان کارتان لە گەڵ ئۆکسترا کردووە پێت وانییە کە کارکردن لەگەڵ ئۆکسترادا کارێکی زەحمەتە ؟ بیرۆکەی ئەم کارەی کەی سەری ھەڵدا ؟
بەراستی ئەو کارە کارێکی گەلێک سەخت و گەورە بوو، ھیوای منیش وەکو ھونەرمەندێک ئەوەبوو کە کارێکی وە گەورەو سەنگین ئەنجام بدەم ھەتا توانای خۆم نیشان بدەم وە خزمەت بە نیشتمانەکەم بکەم وە زۆر خۆشحاڵ دەبم کە بتوانم لەرێگەی گۆرانییەوە کە کلتوورو میوزیکیس کوردی بە ڕۆژئاوا بناسێنم.
بە چەند زاراوەی کوردی گۆرانیتان ھەیە ؟
دوایین ئەلبوومی گۆرانیش کە لە ساڵی ٢٠١٠ بلاوم کردووە بەناوی (دە با بەس بێت، چەند مەبەستێکم ھەبوو لەوانە ویستم لە رێگەی گۆرانییەوە خزمەتێک بە زاراوە کوردییەکان بکەم لەوانە زاراوەی بادینی و سۆرانی و کەلھوری، ھەروەھا ویستیشم خزمەتێک بە مەقامی کوردی بکەم وە لە زۆر بەی تراکەکان مەقامم گووتووە،
تا چەند ھەوڵت داوا نوێکاری لە کارەکانتدا بکەیت ؟
من دەمەی کارەکانم تایبەمەندی خۆمی تێدا ھەبێت، ھەردەم ھەوڵ دەدەم نوێکاری لە کارەکانم بگەم، وەکو ئەو گۆرانییەی ( ئەو شەو شەوی بەراتە) توانیم لە رێگەی سەمفۆنیاوە ئەنجام بدەم، بۆیە ھەمیشە تێروانینی من بۆ ھونەرمەند ئەوەیە ئەگەر بیر لە نوێکاری نەکاتەوە ئەوا ناتوانێت داھێنان بکات و دوایش دەکەوێت.
تاوەکو ئێستا چەند کلیپت ھەیە و پێت وایە کلیپ رۆلیکی گرنگ دەبینی لە ناساندنی کلیپ؟
من تاوەکو ئێستا یەک کلیپیم ھەیە وە کۆنسێرتکیش لەگەڵ تیپێکی سەمفۆنیا ئەنجام داوە، من تاوەکو تاوەکو ئێستا کارەکانم بە تەنیا کردووە، ھیچ کەس و لایەنێک یارمەتی نەداوم تەنانەت وەزارەتیش ڕۆشنبیری یارمەتی نەداوم، بۆیە ھەست دەکەم ئەکەر ئەرکێکی زۆر گرانم لەسەر شانە.
دوایین پرۆژەی ھونەری بەریزتان چییە ؟
لەماوەیەکی نزیکدا چەند گۆرانییەکم بلاو ئەبێتە کەلە گەڵ تیپێکی سەمفۆنی ئەنجام داوە، ھەروەھا لەگەڵ خانمە ھونەرمەندێکی ھوڵەندی گۆرانییەکیشم بە دوو قۆڵی تۆمارکردووە، لەلایەکی دیکەیشەوە ٢ سرودیشم لەسەر ھەلەبجەی شەھید و نەورۆز بلاوکردۆتەوە کە مامۆستا نامدار قەرەداغی کارەکانی کردووە.
ئاریان دەرگەڵەیی