وێنه وه‌ستانی سه‌رده‌مێکی کورتی کاته ده‌ربڕی جوانی و دروستی ڕووداوه ورگێڕ و گه‌یه‌نه‌ری ڕاستی یه . وێنه وێژه‌ییه‌کان له‌نوسین و هۆنراوه‌دا کاریگه‌رن ئازادی خهیاڵبهندانی هه‌موو خوێنه‌ر و بیسه‌رێکی تێدایه .
لهتهوێنهکان که بهفۆتۆپهزڵ ( Photo-Puzzle ) پێناسه ده‌کرێ وشه‌یه‌کی ئینگلیزی یه به‌یاریه‌کی مێشکی ده‌گۆترێ ڕاده و توانای دیقه‌تی مرۆڤ ده‌پێوێ ، به‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساده‌تر ڕێکخستنه‌وه‌ی پارچه وێنه‌کان له‌پاڵ یه‌کتری به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو تا تابلۆکه دروست نیشان بدرێ . کهرتهوێنهکانی ئه‌نفالی کوردستان له‌بیری زۆربه‌ی تاکی ژیاوانی کاتی ئه‌نفاله ، لێک گرێدانه‌وه و گه‌یاندنیان ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو گه‌لی کورده تا زیره‌کی بنوێنێ و تابلۆی ته‌واوی ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید به‌دنیا نیشان بدا . وێنه‌کانی ئه‌نفال هه‌ر ڕه‌ش و سپی یا خۆڵه‌مێشێ و ڕه‌نگاوڕه‌نگ نین به‌ڵکو تام و بۆی سیر و سێ‌و ، خوێن و خۆڵ ، به‌رکه‌وتی دیده یا بیستن له‌ژیان و مردن تا هه‌ستی شه‌شه‌م پێش و پاشی ڕوودان تا فه‌نتازیای خه‌یاڵه‌کان ده‌گرێته‌خۆی .
نامه‌یه‌کی ئه‌نفالکراو …
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌نفاله‌کان نامه‌یه‌کی چوکلێتی بهتێبی نایلۆن چه‌ندین قات پێچراوی دڵداری ئه‌وساکه بۆ دهسگیرانێک نوسرابوو کرده نوقڵانه‌ی مێژوو . خۆشه‌ویستم ش … له‌به‌ر تێکچوونی ته‌واوی بارودۆخه‌که ناچارم به‌په‌له ئه‌و نامه‌یه‌م بهپورێ بۆناردی ئێمه بۆ یه‌کتری نابین ، چیتر چاره‌نوسی خۆت له‌من مه‌به‌سته له‌دڵه‌وه ده‌ڵێم ئازادی و هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم . له‌ژێره‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هیدبوو له‌گه‌ڵ ناوی خۆی واژه‌ی کردبوو ! دوای زینده‌به‌چاڵی کۆکوژی بیابان بنباغهڵی هێله‌گی داڕزاوی پوره ئایشێ هه‌ڵگر و پارێزه‌ری ئه‌و کورته‌نامه نه‌گه‌یشتووه بوو !
ئیڤایه‌کی ئه‌نفالچی ..
نیوه‌ڕۆ ئیڤا ئه‌نفالچیه سه‌ربازیه‌که‌ی سه‌دام له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی شاری کۆیه جگه‌ره‌کێشێک وه‌ستا ، مێژوو ساڵپێوی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو هه‌شتی ده‌گوزه‌راند کاتیش ساتهوهست و گرته‌وێنه‌ی کاکه‌سوری کڵێسه ئه‌و کهتهپیاوه به‌خۆوه به‌هه‌یبه‌ته‌ی زۆربه‌ی سه‌ختیه‌کان بۆی سانا ده‌بوون لهئازایهتیدا ده‌نه‌خشاند به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ناکرێدا ده‌کرد ! جگه له‌ساده‌یی و دڵسافی به‌هره‌داری مهلهوانیهک بوو ده‌رهێنه‌ری ده‌یان لاشه‌ی خنکاوی گێژه‌نه توشهکان بۆ خانه‌واده‌که‌ی گه‌ڕاندبۆوه له‌ئاوی زێ ی بچوک له‌دوکان ڕا تاپردێ له‌سه‌ر چوپێک داده‌کشا بهتۆڕهوه ماسیگری ده‌کرد ، چه‌ندین جار که‌سی له‌سه‌ر پشتی خۆی ده‌په‌ڕانده‌وه ! جه‌ربه‌زه و نه‌ترس بێ پرس بازێکی دا لهئیڤاکه دابه‌زی هاته به‌رده‌می دوکانی پاقلاوه فرۆش ده‌ستی له‌گیرفانی ڕاکرد پێنج دیناریه‌کی سورباوی ڕه‌سه‌نی ده‌رهێنا و داوای پاقلاوه‌ی کرد . تکاندارهکه سه‌ری سوڕما چۆن ئه‌و گیراوه لهئیڤاکه دابه‌زی ؟ داوای پاقلاوه‌ی کرد که‌سیش هیچ ناڵێ له‌پاسه‌وانه‌کان ! هه‌ر به‌خێرایش دووکیلۆی بۆ پێچاوه دوای نرخانی ئه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ی وه‌کو به‌رکور خواردبووی . لهپڕتاوێک ئیڤاکه جوڵه‌ی کرد به‌ڕێکه‌وت ، ئه‌ویش هه‌ستی جه‌رگسۆزانه له‌گه‌ڵ وه‌فای دانه‌بڕان و گه‌یاندنی شیرینی بههاوچارهنوسهکانی هه‌نگاوه‌کانی به‌دوو عهمبازی چاپوک خێراتر کرد ، به‌دوای ئیڤاکه غاری دا و به‌کیسه پاقلاوهوه هه‌ردوو ده‌ستی خۆی پێوه‌گرت پێکانی به‌رزکرده‌وه کشا ناو ئه‌و ئیڤا ئه‌نفالچیه‌ی دروێنه‌ی گیانی زۆرانی تری کردبوو !
هه‌ستێک پێش ئه‌نفال …
نا نا شێت نه‌بوو ده‌توانین بڵێین : که‌م ئه‌ندامێکی بێ مه‌به‌ست هونه‌رمه‌ند و شانۆکاربوو . خه‌ڵکی دێیه‌که وایان ده‌زانی تێناگا و بێ ئاگایه ، که‌ڕ و لاره و چاوه‌کانیشی که‌م بینایه به‌ئاسته‌م کز ده‌کرانه‌وه بۆیه هه‌مووان به‌زه‌ییان پێداداهاتهوه . هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره نه‌بوو ، گه‌نج هه‌ر له‌نێوان بیست تا بیستوپێنج ساڵانێک ده‌بوو وه‌ک تهمهندارێ داهاته پێش چاو نه‌خۆشی فێ یا پهڵکهم لاوازی بێ هێز و وزه بێزاری کردبوو . به‌ره‌و ڕوومان هات به‌ده‌سته‌کانی به‌یانی باشی لێ‌کردین ، له‌گه‌ڵ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نفال ( ڕزگار مام قلینجی ) له‌سه‌ر کانی پیاوان یا ڕاستتر بڵێم کارێزه‌که‌ی گوندی دۆندار له‌ده‌شتی کۆیه ، دوای خه‌وێکی خۆشی سه‌ر به‌ڕه و مافوره‌کانی مزگه‌وت له‌شه‌وی ڕابردوو به‌و به‌یانیه ساماره به‌ئاوی سازگار خه‌ریکی ده‌ست و چاو شۆرین بووین . به‌داخه‌وه ناوه‌که‌ییم باش نه‌زانی پێم وایه عادل بوو گه‌ر ئه‌و کات زانیبێتم ئێستا ته‌واو نایه‌ته‌وه یادم به‌ڵام ئه‌م لاوه جولانه‌وه‌کانی هێند سه‌رنج ڕاکێش بوو ! ڕووی تێکردین هه‌وڵی ده‌دا و ده‌می ده‌کرده‌وه ده‌یویست بڵێ : ؟ ! ؟ ! … به‌ڵام هیچی پێ نهگۆترا ، به‌ناچاری نمایشی شانۆی خۆی ده‌ست پێ‌کرد … به‌په‌نجه ئاسمانی نیشان ده‌داین ئه‌وجا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ده‌کرد ده‌ستی ڕاستی به‌رز و نزم ده‌کرده‌وه به‌ده‌وری خۆی ده‌سوڕا منیش گۆتم : ئه‌ها ڕزگار ئه‌وه ده‌یه‌وێ برێ : فڕۆکه‌ی جه‌نگی دوای چه‌ند ده‌ورانێک لهگۆندهکهمان ڕه‌می ده‌کا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ڕاکێتهکانیش به‌ده‌می به‌بێ نوزه شێوه‌ی بم بم بم ده‌نگی ته‌قینه‌وه نمایش ده‌کا . که زانی ئێمه ته‌ماشای ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێ تێ ی بگه‌ین باشتر داهێنانی ده‌کرد به‌رده‌وام بوو … ئه‌و جاره نیشانی ده‌داین عه‌سکه‌ری کڵاو به‌سه‌ری پۆستاڵ له‌پێ دێن له‌پاڵ ده‌بابه به‌تفه‌نگ ته‌قه ده‌که‌ن هه‌موو شتێک ده‌کوژن هه‌تا مریشک و مراوی و قازه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ده‌ستی بۆ ڕاده‌کێشان . شه‌هید ڕزگار گۆتی : تاقانه ته‌ماشای که ئه‌وه چ ده‌کا ؟ هه‌ردوو ده‌ستی وه‌ک ده‌می شۆفه‌ڵ بۆ بن خانیه‌کان دهباو به‌رزی ده‌کاته‌وه گوایه ده‌یان ڕووخێنێ و به‌لایه‌کدا خۆڵه‌که‌ش فڕی ده‌دا . ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام و زیاتر شێلگیر ده‌بوو به‌ده‌ست نیشانی ده‌داین دێیه‌که و هه‌رچی گوندی ده‌وروبه‌ره ته‌خت ده‌بێ ، ده‌سته‌کانی لێک ده‌خشان به‌واتای ته‌واو هیچ نامێنێ ئه‌وجا ده‌ستی له‌سه‌ر سینگی خۆی داده‌نا که ڕووه‌و کۆیه ده‌ڕوا . هه‌ر بۆ دوانی خۆشی شه‌هید ڕزگار له‌سه‌ر جوله‌ی ئه‌و لێ ی پرسی : ئێمه چیمان لێ دێ ؟ بۆ وه‌ڵام نیشانی داین که ده‌گیرێین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌برێین به‌ره‌و دوور ڕوو له‌باشور به‌ره و که‌رکوک نیشانی داین دوایش ده‌مان کوژن و ده‌مان خه‌نه ژێر گڵ . ئێمه لێ ی دوورکه‌وتینه‌وه ڕۆیشتین که‌سی له‌ده‌ور نه‌بوو به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام هه‌مان سیناریۆی خۆی نمایش ده‌کرد مێژووش نوسی : ئه‌م هه‌سته شانۆنامه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستپێکی شاڵاوی ئه‌نفالی ده‌شتی کۆیه‌بوو .
.. ئه‌نفالستان ..
هه‌موو ساڵێک وه‌رزی به‌هار
له‌یادی شومی ئه‌نفالی هار
مشتێک گه‌ردی خۆڵ بارانه
به‌سه‌ر سه‌رمان دێنینه خوار
هه‌ڵسنه سه‌رپێ له‌م نیشانه
ساتی وه‌ستان و ڕێزلێنانه
هێما دوێ ی کۆڕی ماته‌مه
ئه‌سرین تاسه‌ی هه‌ش پێوانه
وانه‌ی نوێ ی ئه‌م کۆدهمه
ئه‌نفالستان که فێرگهمه
کێ نازانێ ئه‌نفال چی یه ؟
کوردستانم خۆی بهڵگهمه
ئه‌نفال ووڕه‌ی بیابانه
ئه‌نفال ڕوو له‌چیا و کوێستانه
ئه‌نفال ویستی فێڵهداوی
بڕینی قاقبهقهی ده‌نگی که‌وانه
ئه‌نفال پۆپه‌ی جه‌ورو سته‌م
ئه‌نفال پێناسه‌ی داگیرکه‌رانه
ئه‌نفال لوره‌ی گولله‌تۆپ و
بۆنی ژه‌هری کیمیابارانه
ئه‌نفال مۆری ژێر پۆستاڵی ڕه‌شی
سه‌ر تاتی پاکی خاکی کوردستانه
* * *
ئه‌نفال کوێری چاوی کانی
بیر و کارێز و چه‌مه
ئه‌نفال نه‌هاتی ده‌غڵ و دان
سووتانی ڕه‌ز و باخ و به‌رهه‌مه
ئه‌نفال وێرانی هێلانه‌ی
قومری و په‌ڕه‌سێلکه و ههوێردهمه
برژانی جه‌سته‌ی بێچوه‌کانی
هه‌موو ڕۆحداری ناو وه‌رز و کێڵگهمه
ئه‌نفال دێوه و ههرشهمه
ئه‌نفال ئهژدیای هه‌ڵلووشی خۆزگه‌مه
ئه‌نفال ده‌ستی ڕه‌ش و
ئه‌نفال شه‌وه‌ی غه‌مه
لێکترازانی ده‌می کۆرپه و
شیری گه‌رمی دایه و مهمه
* * *
ئه‌نفال هاڕه‌ی ئیڤا و کۆپته‌ر
ڕاگواستنی دێهاتی کوردانه
ئه‌نفال گڕه‌ی شۆفه‌ڵی مه‌رگ
چاڵی ڕێژنه گولله و خۆڵبارانه
ئه‌نفال گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی
کۆکوژی نێر و مێ و ساوای هه‌موو گیاندارانه
ئه‌نفال ده‌ستی کاولکاری
سوتانی په‌ڕی په‌رتووکه پیرۆزه‌کانه
ئه‌نفال قوفڵی ده‌رگا به‌ندی
تۆبزاوا و نوگڕهسهلمانه
ئه‌نفال دزینی کچێنی
هه‌موو پیرۆزی به‌های ژیانه
ئه‌نفال بکوژی مرۆڤایه‌تی
ته‌ڕ و وشک پێکڕا سووتانه
ئه‌نفال له‌که‌ی شه‌رمی هه‌تایی
نێوچه‌وانی هه‌رچی خائین و به‌عسیانه
دلشاد تاقانه