مه‌نسوور جیهانی ـ کلیپی “بی‌گاە” واته “بێ‌کات” بە ئاوازدانانی مۆسیقا و ژه‌نیاریی موزیکزانی کورد “فەرنوود ئیلهامی” و به دەنگبێژیی “ئەبولفەزل دێهقان” بڵاو کرایەوە.
موزیکزانی کرماشانی “فەرنوود ئیلهامی” ئاوازدانەر و ژه‌نیاری ته‌نبوور، لە نوێترین بەرهەمی مۆسیقایی خۆیدا، لەسەر بنەمای شیعرێکی حەزرەتی مەولانا؛ پارچه مۆسیقا و گۆرانی “بی‌گاە” Timeless واته “بێ‌کات”ی خولقاندووه کە بە دەنگی “ئەبولفەزل دێهقان” و به هاوڕێیه‌تی ئەندامانی تیپی مۆسیقای “ساجنار” به شێوه‌ی کلیپێک بڵاو کراوەته‌وه و ئێستاکه، بۆ هۆگرانی هونه‌ر و ئاشقانی مۆسیقا لە سەرتاسەری وڵات‌دا بەردەستە.
کلیپی “بی‌گاە” واته “بێ‌کات”، پارچه شیعرێکی سێ به‌شییه لە دیوان “شەمس”دا کە هه‌ڵبژارده و بەشێک لەم شیعرانە لەم بەرهەمەدا گرد و کۆ کراونەتەوە.
به‌شی سه‌ره‌تای هه‌ر سێ غه‌زه‌له‌که بەم بڕگەیە دەست پێدەکات: بێ‌کات بوو، دوای ماوەیەکی کەم، بێ‌کات بوو، “خۆره‌تاو” چووە ناو چاڵ و بیرەکەوە. هەندێک لە شرۆڤەکاران، پێیان وایە که مه‌به‌ست و مانای خۆره‌تاو لەم سێ پارچه شیعره‌دا، “شەمس تەبریزی”یە کە ده‌کووژرێت و تەرمەکەی فڕێ ده‌ده‌نه ناو بیرێکەوە.
ئەو هونەرمەندانەی که له خولقاندن و دروست کردنی کلیپی “بی‌گاە” واته “بێ‌کات”دا بەشدارییان کردووە، بریتین لە؛ ئاوازدانەر و سەرپه‌رشتیاری گرووپ: فەرنوود ئیلهامی، گۆرانیبێژ: ئەبولفەزل دێهقان، دابه‌شکردنی هێڵی باس: میسباح قهمسەری، گرووپی مۆسیقای “ساجنار”؛ ژەنیارهکانی ته‌نبوور: فه‌رنوود ئیلهامی، ماهان سەیفی، حوسێن فرووزان، نادر ئه‌میری، موجته‌با مەحموودی، جەلال موختاری و بێهراد غیاسی، گیتاری بەیس: میسباح قهمسەری، ئامێرە زەربی و ده‌هۆڵییه‌کان: ڕەسووڵ بێهداد، ده‌سته‌ی کۆڕ: مریەم ئیبراهیمپوور و میلاد عەباسی، دەرهێنەر: مه‌هیار مێهرنووش، یاریدەدەری دەرهێنەر: شەقایق هادیپوور، بەڕێوەبەری سه‌حنه‌ی شانۆ: ئەرغهوان ئەیاز، به‌ڕێوه‌به‌ری فیلمهه‌ڵگری: شایان شەمسایی، فیلمهه‌ڵگر: مێهدی فەلاحەتی، مۆنتاژی فیلم: پووریا شاه ئیبراهیمی، وێنه‌گری فۆتۆگرافەر: ئه‌رده‌وان ئەیاز، بەڕێوەبەری بەرهەم: حوسێن فرووزان، بەڕێوەبەری تەداروکات: ئاوا نیکووسوخهن، دیزاینەری پۆستەر: ساره فالیزی. تۆمارکردنی ستۆدیۆ، میکس، تێکەڵکردن و ماستەرکردنی ده‌نگه‌کان: میسباح قهمسەری، وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی: مێهدی حه‌یدەری، وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی: بوشڕا که‌سنه‌زانی و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن: مەنسوور جیهانی.
لینکی دانلۆدی کلیپی گۆرانی “بی‌گاە”:
Discussion about this post