دیــــدار نانەکەلی
زانکۆپرێس_ CNN : ئەستێرەی جیھانی بۆکسێنی ئەمریکی (محەمەد عەلی کلای) کە بە یاریزانی سەدەی بیستەمی ئەمریکا ھەڵبژێردرا و لە ماوەی تەمەنیدا توانیوویەتی ژمارەی پێوانەیی بەدەستھێنانی مەدالیاکانی رکابەری یاری بۆکسێن لە کێشی قورسدا بەدەست بھێنێت ،
لە گەرمەی سەرکەوتنەکانیدا ئیسلام بوونی خۆی راگەیاند و دواتر بەھۆی نەخۆشیەکی کت و یڕ توشی جەڵتەی دەماغ بوو. ئیستا ئەو ئەستێرە پرشنگدارەی مێژووی بۆکسێنی جیھان خەریکی نوسینەوەی یادەوەریەکانی تەمەنیەتی . دوای ئەوەی لە رێگای گەورەترین مەڵبەندی بەرھەمھێنانی سینەما و فیلم لە جیھان کە ھۆلیۆدە ھەوڵدرا وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو کەسایەتیە مەزنەی ئەمریکا و جیھان لە بواری وەرزشدا ناوی بخرێتە سەر فەرشی ئەستێرە ئاڵتونیەکانی سەنتەری ھۆلیۆد. بەڵام کلای زۆر بەتوندی ئەو داوایەی رەتکردەوە ، چونکە کلای ئەو داوایەی ھۆلیۆدی بەجۆرێک لە شێوازەکانی بێزارکردنی ویژدانی ناساند. کاتێک ناوی ئەو پاڵەوانەی جیھان ھەڵگری ناوی دوا پێغەمبەری خودا و جیھانە. بۆیە کلای قەبوڵی نەکرد ناوی (موحەمەد) بەھیچ شێوەیەک بخرێتە ژێر پێ.