وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کتێبێکی دیکەی سەدیق سەعید ڕواندزی، بە ناوی ( شاعیر دەمرێت شیعر نا) چاپ و بڵاوبکرێتەوە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، خوێندنەوەیەکی درێژە بۆ دەقی شیعری پاکانەی شاعیری ئازادیخواز موزەفەر نەواب. تیایدا نووسەر باس لە پاکانە و دۆخی مرۆڤی پاکانە کردوو، پاکانە و لێکەوتەکانی لە کولتووری کۆمەڵایەتییانەی ڕۆژھەڵات و کۆمەڵگەی شاعیریش دەکات. ئەمە وێرای قسەکردن لە سەر لایەنە شاراوەکانی دەقەکە وەک نا ئامادەیی باوک لە دووتوێی شیعرەکە و بێ دەنگی کوڕەکە و ڕژدبوونی دایک و خوشکەکە لە سەر پاکانەنەکردنی کوڕەکەیان. شایەنی ئاماژەکردنە، کتێبەکەش پێشکەش بە دڵشاد مەریوانی شەھید کراوە، کە وەرگێڕی شیعرەکەیە.
Discussion about this post