کامەران حاجی ئەلیاس
لە ھەموو وڵاتێکی ئەم جیھانەدا گرنگییەکی زۆر بە بواری ئەرشیف و بەڵگانامە دەدەردێت، کەئامانج لێی پاراستنی شوناسی نەتەوەو وڵاتەکەیە ..بۆ ئەو مەبەستە چەندین دەزگا و فەرمانگەی تایبەت بەو بوارەدا بوونیان ھەیە بەشێوەیەک بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان دەکرێت کەسانی شارەزا وپسپۆر کارەکە ئەنجام دەدەن وەکو سەرمایەکی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەو وڵاتە گرنگی پێدەدرێت و پارێزگاری لێدەکرێت .
بوونی دەزگایەکی ئەوا جگە لەوەی پاراستنی بەڵگە نامەو ئەرشیفی نەتەوەوەیە،لە فەوتان لە ھەمەکان کاتدا وەکو بەڵگە وسەرچاوە بۆ زۆرێک لە کاییەکانی ژیان بەکار دێت وەکو بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو چونکە بۆ سەلماندن و بوونی ھەرشتێک پێوستی بەبەڵگەیە..بۆنموونە کاتێ باس لە یەکەم ئەکتەر دەکرێت کە وەکو یەکەم کەس لەجیھان چۆبێتە سەرتەختەی شانۆ دەڵێن (تیسپیس) لە وڵاتی یۆنانە ئەوان بەڵگەیان لەبەردەستە دەیسلمێن بەجۆرێک تائێستا گۆڕەکەی بوونی ھەیە وەکو بیبلەی چاویان پارستووە کەسیش ناتوانێ نکوڵی لێبکات.
دوای راپەڕینی گەلی کوردستان لە بەھاری ساڵی ١٩٩١ ودامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،بەداخەوە ھیچ گرنگی بە بواری بەڵگانەمە و ئەرشیف نەداوە بەجۆرێک ھیچ دەزگایەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەو ئەرشیفکردن نییە راستەو لێرەو لەوێ ھەندێ کاری تاکە کەسی کراوە بەڵام بەشێوەیەکی رێکخراو کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی بکرێت بەداخەوە بوونی نییە بۆیەپاشی ٣٢ ساڵ لە راپەرینی گەلی کوردستان و دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەوڵێک بۆ ئەو بوارە نەدراوە..
کتێبی (خۆم و ئەستێرە گەشەکان) لە نووسینی نووسەر “نەجەمەدین عەزیز سمایل” کەتائێستا ١٠ بەرگی لە چاپ کراوە کارێکی مەزنی نووسەرە سوودێکی زۆری پێشکەش بە ئەرشیفی ھونەری و ئەدەبی کوردستان کردووە، کە ژیان و کارو چالاکی چەندین ھونەرمەند و نووسەر تا میدیاکارانیش لە خۆدەگرێت وەکو سەرچاوەیەکی گرنگ سوودی لێوەردەگیرێت بێگومان پێشتریش چەند بەرێزێک ئەو کارەیان کردوە بەڵام لە چوارچێوەیەکی دیارکراوە بۆنموونە چەند ھونەرمەندو نووسەرێکی شارێک یاخود ئەوپەری دوو یان سێ شاری لە کتێبێک دا ژیان و کاروچالاکیەکانی کۆکراوەتەوە زۆرێک لەوانەش ھاوکاری کراوەن واتە تێچووی لە چاپ دان و بڵاوکرنەوە بۆیان دابین کراوە …بەڵام ئەوەی نووسەر و میدیاکار بەرێز نەحمەدین لە زۆر ڕووە جیاوازە بۆنموونە کتێبەکەی تایبەت نەکرد وە بە شارێک یاخود ناوچەیەک بەڵکو ھەموو سنوورەکانی بەزاندوە ..ھەرچوار پارچەی کوردستانی لەخۆگرتووە بگرە ئەوانەی لە ھەندەرانیش دەژین ئەوانیشی بەسەرکردۆتەوە لایەکی تری ئەم کتێبە ئەوەیە نووسەر ھەموو ئەو نووسەر و ھونەرمەن و میدیاکاران بەسەرکردۆتەوە کە خاوەن ئەزموونن خاوەن پێگەیەکی ھونەری و ئەدەبی نێو گەلەکەی خۆیانن بەھەردووو رەگەزەکەییەوە، بەڵێ لەو کتێبەکەدا زۆرێک لەو ھونەرمەند و ئەدیبانەی لە خۆدەگرێت کە لە نەتەوەکانی ترن وەکو تورکمان و مەسیحییەکانیش ئەوانیش بەسەرکراونەتەوە ..خاڵیکی تر ئەم کتێبە ئەوەیە زۆرێک لەوانەی بەسەرکراونەتەوە کۆچیان کردون ..ئەتوانم بەڵێم ئەوەی ئەم بەرێزە دەیکات ئەوە ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیرییە بەڵام ئەو لەسەر ئەرکی خۆی ئەم کارە دەکات بەھۆی ئەوەی کتێبەکە بە جوانترین و چاکترین شێوە لەرووی دیزاین و بەرگ چاپکردنی بۆیە پێوستی بە خەرجییەکی زۆرە .
شایانی باسە لە کاتی تەواو بوونی ھەربەگێک لە کتێبی (خۆم و ئەستێرە گەشەکان) گەڕانەوەی لە چاپخانە رێورەسمێکی تایبەتی لە شارەکانی کوردستان(ھەولێر،سلێمانی ، کەرکووک ، دھۆک) بە ئامادەبوونی کۆمەڵی لە رۆشنبیروئەدیبان ناساند و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرێت ،کتێبەکە پێشکەش بە ئاماەبووان دەکرێت.
لە کۆتاییدا داوا لە لایەنی پەیوەندار بەتایبەتی وەزارەتی رۆشنبیر و لاوان دەکەم تادەکرێت ھاوکاری نووسەر”نەجەمەدین عەزیز سمایل” بۆئەوەی لەم کارە مەزنە بەردەوام بێت..چونکە وەکو من ئاگادارم ئەو پرۆژەیە بەردەوامی ھەیە لەئێستادا خەریکی ئامادەکردنی بەرەگی یانزەمین (خۆم و ئەستێرە گەشەکان)-ە ھیچ نەبێت رێزلێنانێکی تایبەتی بۆ بکات لەبەرامبەر ئەو کارەی ئەو کردوویەتی ..ھیوای تەمەن درێژی بۆ بەرێز” نەجەمەدین عەزیز سمایل” دەخوازم بە ھیوای بەردەوامی.
Discussion about this post