لە یادی راپەرینە شکۆدارەکەی١٩٨٧ شاری رواندز و بەڕزراگرتنی ئەم یادە ، کۆمەڵەی ھاوڕیانی کتێب کتێبخانەیەکیان لە گوندی رەژووەکەریان کردەوە.
کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ١٨-٥-٢٠١٢ بە ئامادەبوونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندزو ژمارەیەک لە رۆشنبیران و گەنجانی ناوچەکە، کتێبخانەیەک لە گوندی رەژووکەریان کرایەوە ، لە دەسپێکی کردنەوەدا ، قایمقامی رواندز،چەند پەیڤێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کردو تیدا باس لە رۆلی کتێب و ھاندانی گەنجان بۆ خۆرۆشنبیرکردن کرد و کردنەوەی ئەم کتێبخانەیەی لە لایەن کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب بە کارێکی بەرزو پیرۆز نرخاند.
لە ئێستادا ، ئەم کتێبخانەیە ، زیاتر لە ٥٠٠ کتێب و ٢٥٠ گۆڤاری جۆراو جۆر بۆ دابینکراوە . ئەمەش سوودێکی باشی بۆ قوتابیان و گەنجانی دەڤەرەکە دەبێت .ئەمەش پێنجەمین کتێبخانەیە لە لایەن کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب دەکرێتەوە.
یاسین