چیای به‌بۆ و ژیلوان که ههلهدنیان گه‌مارۆ داوه ئه‌و تابلۆیانه بوون که تا سبه‌ینێ له دایك ده‌بوون به کولله و باروت و نانه به‌ره چاویان ده‌کرده‌وه.
وه‌کو هه‌موو کاته‌کان هاتنی کاکه‌یی ناسراو به خه‌لیل کاکه‌یی له دایك بووی شاری که‌رکووكی دڵ و رووح بۆ شاری رۆزنداڵ له خۆرئاوای هۆڵه‌ندا بۆ به دیدار شاد بوون .. ته‌نها هونهرهکامان تینوێتیمان ده‌شکێنێت وه هه‌ر تابلۆکانمانه باسی ئازاره‌کانی کوردستانی شۆرش و بیره‌وه‌ری و سه‌رهه‌ڵدان ده‌کان منی تینیوی رێگای دوور‌و به‌سه‌رهات .. تۆی غوربه‌تی ئه‌م ده‌شت وولاته غه‌ریبی یه له‌م ژیانه‌دا که به‌یه‌کمان گرێ ده‌دات وه هه‌ردووکمان خاوه‌ن ته‌مه‌ن و سالانێکی درێژه پر یاده‌وه‌رین هه‌ر له هونه‌رو پشمهرگهیاتی ئه‌ده‌ب و رؤشنبیری یه‌وه تاده‌گاته ئازاره‌کانی ئه‌م قوتب ی که من و تۆ‌و ئه‌وی تیادا به‌دی ده‌کرێته‌وه………. زه‌مانه هونه‌رێك که له که‌رکووکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا تا ده‌گاته چیاکان و ئه‌م که‌ناره پره له ئازاره، من کۆمه‌ڵه پرسیارێك له مێشك و ده‌روونمدا هه‌رگیز قه‌تیز ماون له چاوانیشمدا هێمایهکهو چاوه‌روانی وه‌لام دانه‌وه‌یه بۆیه من ته‌نها کاکه‌یی ده‌هێنمه گفتوو گۆ بۆ باس له یاده‌وه‌ریت … هه‌له‌دن ..ئه‌و رۆژانه‌ی که له هه‌ڵه‌دن بوون .. هه‌ڵه‌دن چی یه؟
گوندێکی کوردستان که باره‌گای پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی لێ بوو،هونه‌رمه‌نده‌کان.. بریتی بوون له من و گارو و ره‌مزی قوتبه‌دین و بیستوون عه‌بدول قادر‌و رێبوار.. واته ئه‌رده‌لان ئه‌و کات کاك ئه‌رسه‌لان بایز به‌رپرس بوو لێمان وه هه‌ر ئه‌و ئازووقه‌ی پێ ده‌داین ، ئیمه 4 که‌س بوین ماوه‌یه‌ك برای ره‌مزیش میوانمان بوون، سوبحی کاکهیشمان لابوو،کاك عه‌باسی ڤیدیوش پێشمه‌رگه‌ی هونه‌ر بوو له و سات ئانه‌دا، ئیمه حه‌زمان له وانه‌ی مندالان بوو هه‌ر بۆیه له گوندی هه‌له‌دن وانه‌مان ده‌دایه‌وه به قوتابیانی گونده‌که .. ژیان له شاخ به‌راستی زه‌حمه‌ت و پر ئه‌ندێشه‌و سه‌دان خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگ بوو.
من که‌وتمه پرسیاره‌و وه‌لامه‌وه له گه‌رمه‌و پر خۆشه‌ویستی بابه‌ته‌کان،،
. کاکه‌یی گیان ئه‌و کات ساڵی 1982 وه 1983 به‌رێز مام جه‌لال له کوێ بوو؟
.. مام جه‌لال له سورداش بوو، مه‌کته‌بی سیاسی له‌وێ بوو،کاتێك پێشانگامان نمایش ده‌کرد له مزگه‌وته‌کاندا،،، ئه‌و کات مزگه‌وت باشترین جێگا بوو بۆ نمایش کردن زۆر جار ئاماده ده‌بوو.
.. کاکه‌یی ده‌توانیت باروودۆخێك له‌و ژیانه باس بکه‌یت؟
.. کاتێك ئیمه له هه‌ڵه‌دن بووین واته هونه‌رمه‌ندان .. کاك مه‌تحی مهندهلاویشمان له‌گه‌ڵدا بوو، من خۆم وه‌فادارم به گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه،له‌ساڵی 1982وه 1983 پێشانگایکمان له سورداش کۆته‌ڵ کرده‌وه که خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده بوو له نوسه‌ران وه رۆشنبیران به‌رێزتانیش ئاماده بوون وه مامۆستا عه‌بدولا سه‌راج و مه‌حه‌مه‌د موکری و بیستون عه‌بدولقادرو ره‌مزی قوتبه‌دین .
.. کاکه‌یی گیان .. هه‌رکات باسی هاوچه‌رخێتی و هونه‌ری سه‌رده‌م ده‌که‌ین به‌لام ئه‌م جاره باسه‌کانمان روه‌و رابردووی یه‌کی تاڵ و شیرینه که هه‌رگیز له‌بیر ناکرێت .. وه ئه‌و رۆژانه ئه‌مرۆی سه‌رۆك کۆمار‌و حکومه‌تێكی فیدراڵی دروست کرد.. گارای هونه‌رمه‌ند باسی پۆسته‌ری هونه‌ری دروست کردبوو چی یه ئه‌و به‌سه‌رهاته پاش27 ساڵ به‌رێزتان هێناته‌وه بۆ به‌لجیکا ؟
.. ئه‌و پۆسته‌ره‌ی که هونه‌رمه‌ند گارا خه‌ونی پێوه ده‌بینی ،، ده‌لیلی پێشانگای مندالانی گوندی هه‌ڵه‌دن بوو .. بۆ کردنه‌وه‌ی یان چاپ کردنی ئه‌و ده‌لیله ده‌بوایه ره‌زامه‌ندی که‌سانی وه‌ك مه‌لابه‌ختیار بکرێت مه‌لا به‌ختیار ووتی ئه‌گه‌ر چاپ کرا نوسخه‌م بۆ ده‌هێنی.. ته‌نها ووتی من یه‌ك سه‌ره‌نجم هه‌یه له ناوه‌که‌یدا دوو جه‌نگ هه‌یه جه‌نگی رهواو ناره‌وا،ده‌بێت ئه‌وه جیا بکرێته‌وه من ووتم ئیمه له‌به‌رگری کردنداین، نامه‌یه‌کمان وه‌رگرت و چوین بۆ لای شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له ژوورێکی زۆر ساده ده‌ژیا . هه‌ستایه سه‌رپێ و پێشوازی لی کردین ووتی من به‌رپرسیاری راگه‌یاندن نیم بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بم بۆ کاره‌که‌ی ئێوه، به چاوان نامه‌تان بۆ ده‌نووسم هه‌رزوو نامه‌مان برد بۆ کاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر که ئه‌وکات به‌رپرسی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه بوو.ئه‌وجار ره‌زامه‌ندی 300 دانه کرا.دوای 26 ساڵ چووم ئه‌و نامیلکه‌یه‌م له ژێر زه‌وی ده‌رهێنا.
.. کاکه‌یی .. گیان .. بۆچی ئه‌وان کورسی و پایه‌یان هه‌ڵبژارد تۆش غوربه‌ت و په‌ناهه‌نده‌یی و هونه‌رو مرۆڤایه‌تی؟
.. وه‌لام دانه‌وه‌ی ئاسان نی یه؟ من بۆ پله‌و پایه میلله‌ته‌که‌ی خۆم هه‌ڵنه‌بژاردوه .ئه‌وه‌ی که کوده‌تایی کردۆته سه‌ر کاری خۆی په‌یوه‌ندی به منه‌وه نی یه. ئه‌و کات ئیمه له‌ناو گه‌رمترین شه‌ریشدا بویین چاوه‌روانی هیچمان نه‌ده‌کرد.
.. کاکه‌یی سیڤی یه‌کانی چه‌نده.. له پێشانگای تایبه‌تی و گشتی؟
.. پتر له 40 پێشانگام کردۆته‌وه وه هاوبه‌ش بووم، لهکهرکوکهوهتا ده‌گاته هه‌نده‌ران و پێشمه‌رگایه‌تیش.
.. دوا جار به‌رێز مام جه‌لالت بینیبێت؟ که‌ی بوو.
.. ئه‌و له‌وسالانه‌دا که سه‌ردانی به‌لجیکای کردبوو له شاری لۆڤن ووتبویی ده‌مه‌وێت کوره رهسامهکهی به‌لجیکا ببینم، ئیدی منیش بینم ووتم مامه ده‌مناسی . ووتی .. ئه‌و رۆژه پێشانگایه‌کم بۆ نه‌کردیته‌وه له کۆته‌ڵ .. واته ساڵی 1983 .
.. کاکه‌یی گیان .. دواتر به‌ره‌و کوێ سه‌رئ خۆت هه‌ڵگرت….؟
.. من له ساڵی 1983 وه ئیدی چوم به‌ره‌و سه‌فره‌و زه‌نوون و به‌ره‌و سه‌رده‌شت .. ئه‌وکات هونه‌رمه‌ندان ره‌مزی و بیستون له‌و ناوه بوون.
.. من شتێکم وه‌بیر دێته‌وه که هه‌ندێك هێڵکاریت هه‌بوو له کاره‌کانی هه‌ڵبه‌ست وانێكبه ناوی نارین که چریکه‌های خه‌ڵکی ئێران بوون؟
.. راسته من بۆ چه‌نێکیان کاری هێڵکاریم کرد وه باره‌گاکانیان له‌وێ بوون . ئه‌ولاوه به‌ناوی نارین له مه‌رزی سه‌رده‌شت شه‌هید بوو..
.. پرسیارێکی دووباره .. کێ بوون ئه‌وانه‌ی که به‌شدار بوون له پێشنگاکهی کۆته‌ڵ … بۆ کردنه‌وه‌ی وه ئاماده بوان.
.. به‌رێز مام جه‌لال پێشانگاکه‌ی کرده‌وه وه مه‌لا به‌ختیار وه مام رۆسته‌م وه وه شه‌هید ئازاد هه‌ورامی وه نوسه‌ری گه‌وره‌یی که‌رکووك مامۆستا عه‌بدولله سه‌راج بوو. دایکم کاك تاریق کارێزی وه تۆش.
……من سوپاست ده‌که‌م کاکه‌یی گیان .. من و تۆ‌و به‌فر و قوتب هاورێ ی هاوچه‌رخی هونه‌رو مرۆڤایه‌تی ده‌بین.