سەردار جاف
ئەڵمانیا
لە قامەتی کام غەدرەوە ھەڵھاتیت و
لە کام ڕستەی شەڕانگێزی
ھەڵقوڵاوی
چەپۆکت بە سەر دڵی سپیما کیًشا
لە کام ھەواری گێژەڵوکە
فیراقی خۆت نوسییەوە و تێم ئاڵاوی
دەمژاکێنی
لە کام فیردەوسی وەھمەوە ئاوابوون ئۆغر پێ دەکەی
نیگاکانم تەڵخ دەکەی
لەم ژوانی بەرکۆژەیە
تۆیش ھەروەک من دڵت ئێشا
دەوەرەوە و
لەم ناوەختە ببە فنجانە قاوەکەی نێو دەستم و
پەنجەکانم بلەرزێنم
با مەرامت بخوێنمەوە
لە غەفڵەتیم مەئاڵێنە
مەی وڕ و کاسی نەکردووم
ئەوە ترپەی وشە ناوازەکانتە ختوکەی بێھۆشیم دەدا
بەرەو مەستبوون ملی رێگای ئاشق بوونم پێ دەگرێ
ئەمە چ ئیشقێکی نوێیە بە گەردنمەوە دەئاڵێ
ئاونگ ئاسا
لە بەر نیگام ڕۆیشتوویت و لێم یاخی بووی
لە جاڵجاڵۆکەی بیلبیلەم خۆ ون دەکەی
ناتبینمەوە
حەزەکانت بوونە شەپۆل وەکو ئیجە
پێم نەوێران
لە کام تخوبی سیحرەوە ڕێت بەرەو شاری دڵم گرت
لە جۆلانەی ھزریشمدا ، ھزر خوێنی ….؟
لە کاقاری بەختمەوە سەرەتاتکێم لە تەک دەکەی
چاوەکانم
لە پیاسەی لەشی خاوت خۆ ون دەکا
نازانم لە کام ھەوارت
بارگەی دەخا
چیرۆکی قاوە تاڵەکان
بە دەم ماچی
عەترە شیری ھەنگوینیتا
بۆ لای مەی و خەیاڵ دەمبا
٥ / ١٠ / ٢٠١٩