مەسعودی مەلا ھەمزە :دوابەدوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەچەند گۆرانییەک ھاتەوە خزمەت جەماوەرەکەی و رایگەیاند کە بەردەوامە لەکارکردن، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ کاوە کاوانی بەسروودێک نەورۆزی پیرۆزکردو پێشکەشی کوردانی کرد.
لە لێدوانێکی تایبەتدا کاوە کاوانی گوتی”لەم ڕۆژانەی رابردوو تازەترین کاری ھونەری خۆم بە ناوی (کوردستانم) بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، کە گۆرانی (کوردستانم)ە لە تێکست و ئاواز و میوزیکی خۆم و لە ستۆدیۆکەی خۆم لە وڵاتی تورکیا کاری بۆ کراوە.
کاوە گوتیشی”کلیپی ئەم گۆرانییە لە سیناریۆ و کامێرا و دەرھێنان (سامی سەباح)و مۆنتاژی (کاروان زامدارە و یاریدەدەری دەھێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناکی (ڕەوەند ئەمجەد)، میکیاژ (زوھێر ستایل)، بەڕێوبەری بەرھەمھێنان (ئالان نەجات، ئەحمەد کاوانی)ن.
کاوە لە کۆتاییدا بەپێویستزانی سوپاسی (ئێم ستۆدیۆ، شابۆ شابۆ، ھێمن ئەحمەد کۆیی، بڕیار ئیسماعیل، ھەردی محمەد، ھەوراز ئیسماعیل، ھەڤاڵ نامیق، سروشت کاوە، ڕێوان ڕەشاد، ئاری ئازاد) کە ھاوکاربوونە لە بەرھەمھێنانی ئەم کلیپەو کاوانی پڕۆدەکشن ھەڵساوە بە بەرھەم ھێنانی ئەم بەرھەمە.