(کاوە کاوانی) هونەرمەندیًکی شاری هەولێر، نزیکەی 20ساڵە لە نێو کاری هونەریدا کار دەکات، سەرەتای بۆ هاتنی بۆ ناو کاری هونەری بۆ سالًی1988 دەگەرێتەوە، کە ئەو کات لەگەڵ تیپی مۆسیقای سازان لەگەڵ هەر یەکە لە موزیکڤانان باسل سەباح و بژار دیلان ولوقمان شیًخانی کاری موزیکیان دەکرد، و چەندین کاسێتیان بۆ گۆرانیبیژان تۆمار کرد، لە دیمانەیەکیدا لەگەلً ” هەولیًر” وەلامی چەند پرسیارێکی دایەوە..
سەرەتا (کاوە )دەلًیًت، لە سەرەتای ژیانمەوە خۆشەویسیم بۆ هونەر زۆر بووە و هەمیشە ئارەزووی ئەوەم بوومە کە ببم بە هونەرمەند، بۆیە لە ژیانمدا هەر ماندووبوونیًًکم بۆ هونەر چیشتبێت ئەوا پێم ئاسایی بووەو پێم وابوو کە هونەر ئەوەندە دەهێنێ کە مرۆڤ لە پیًناوی تێبکوشێت، (حەسەن زیرە) یەکیکە بوو لەو هونەرمەندانەی کە (کاوانی) کە لەسەرەتادا پیًی سەرسام بووەو پێی وایە کە هەموو میلەتیًک هونەرمەندیًکی هەیەلوتکەلە بۆ کوردیش حەسەن زیرەکیش لوتکەیە،
( کاوانی) ماوەیەکی زۆرە لە تورکیا کۆمپانیایەکی هونەری هەیە بۆیە لە ریگەی کارەکەیەوە یارمەتییەکی زۆری ئەو هونەرمەندە کوردانەی داوە کە لە تورکیا کاری تۆماری ئەلبوومی گۆرانی دەکەن، وەکو خۆیشی دەڵێت70 % ئەو هونەرمەندانەی لە گۆرانیبیژانەی لە تورکیا کاری گۆرانی دەکەن من یارمەتیم داون،
(کاوانی) پێی وایە نەک هونەرمەندی کوردی بەلًکو زۆربەی هونەرمەندانی جیهان بە مەبەستی کاری موزیک سەردانی تورکیا دەکەن، کە هوکارەکەیشی دەگەریًتەوە بۆ ئەوەی کاری موزیک لەو وڵاتەدا زۆر پیًشکەوتووەو دەیان دەزگا وکۆمپانیای تایبەت هەن کە کارەکان تەنها تایبەتە بە موزیک و تۆمارکردی گۆرانی، بۆیە هەر ئەمەیش وایکردووە کە زۆربەی گۆرانیبژانی کوردی سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
(کاوە) لەبارەی نویًکردنەوەی گۆرانی فولکلۆرە گوتی: ئەگەر گۆرانی فولکلۆرییەکان بە بەرگیًک و شێوازێکی نویً بگوتریًتەوە ئەو خزمەتیًکی گەورە بە هونەری کوردی دەگەیەنیًت بەلام، ئەگەر هەر تەقلید بوو ئەوان نەگوتریًت باشترە،
بۆ ناساندنی هونەری کوردیش بە جیهان کاوانی گوتی( ئەگەر ئیًمە بمانەویً هونەری ببەینە پیًش ئەوا دەبی ئیمەی هونەرمەندان ریزی یەکتری بگرین و مافی یەکتری پیشیل نەکەین و هەمیشە خەونەکانمان زیاتربن، ئیدی ئەو کاتە ئەو دەتوانین هونەری کوردی بە دونیا بناسێنین.
لە کۆتایی قسەکانیش کاوانی گوتی: دوایین پرۆژەی هونەریشم تۆمارکردنی چەند گۆرانییەکە کە جیاوازی دەبیًًت لە گەلً کاری پیشتووترم بە جوانتری شێوە کاری هونەریم بۆ کردووە،
ئاریان دەرگەلًەیی