دوابەدواى ئەوەى لە کوردستان گۆرانى “لێرەم و لە هەولێرە”ى کلیپ کرد و گەڕایەوە وڵاتى تورکیا، دواى ئەوەى چەندین جار داوایان لێکرد هونەرمەندى کوردى نیشتەجێی وڵاتى تورکیا کاوە کاوانى چووە بەرنامەى “………….” لە کەناڵی TRT6 و لەوێوە بە گوڵی سپی بەشدارى لە بەرنامەکە کرد.
لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا کاوە کاوانى گوتى: دوابەدواى ئەوەى ماوەى 3 مانگ کەناڵی TRT6 داوایان لێکردم کە بەشدارى بکەم لە بەرنامەى هونەرى “…………..”، بەڵام لە سەرەتادا ئامادە نەبووم بچمە ئەو بەرنامەیە، لەبەرئەوەى کوردەکانى تورکیا بەو کەسانەى کە دەچوونە ئەو کەناڵە دەیانگوت جاشەکان، بەڵام دواى ئەوەى پرسم بە حزبی “دەتەپە” کرد و ئەوان رەزامەند بوون لەسەر ئەوەى کە بەشدارى لەو بەرنامەیە بکەم، چوومە بەرنامەکە و وەکو هێمایەک بۆ ئاشتى گوڵی سپیم لەگەڵ خۆم بەدیارى برد، بەرنامەکەش بڕیارە لە کاتژمێر “12،15″ى شەوى 17/11/2009 لەو کەناڵە نمایش بکرێ.