کۆشکی ئۆپرا لە گراز کە دووهەم گەورە شاری نەمسایە نمایشی موزیکی سکۆردیا ( کوردش کاوبۆی ) بەخۆوە بینی. هەردوو هونەرمەند ڕزگار خۆشناو وە هەژار زەهاوی بە جلی کوردی ڕەنگینەوە بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی ئامادەبووانیان هێنایە جۆش.
هاوشانی هەردوو موزیکژەنی کورد موزیکژەنی هۆڵەندی، ئەمریکی، ئەڵمانی، ڕۆمانی وە نەمساوی ژەنیاربوون. ژەنیارەکانی سکۆردیا بە گشتی لە دە کەس پێکهاتبوون، نزیکەی دوو هەزار و پێنچ سەد کەسیش لەم کۆنسێرت هاڵە ئامادەبوون.
ئەوەی شایانی باسە ئەم کۆنسێرتە ساڵی یەک جار ئەنجام دەدرێت.