لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک کارزانی هاوسەری هونەرمەند کانی جیابوونەوەی خۆی لە هونەرمەند کانی ڕاگەیاند.
کارزان بە چەند دێردێک هاوڕێیان و هەوادارانی لەم جیابوونەوە ئاگادارکردەوە. لە پەیامەکەیدا دەڵێت :
” هاوڕێیان و خۆشەویستان من و بەڕێز کانی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە فەرمی جیابووینەتەوە و پەیوەندیمان نەماوە. سوپاس بۆ هەواڵپرسی و دۆستایەتیتان. بە هیوای ژیانێکی باش بۆ هەموو لایەک”.
ئەم هەواڵە بە خێرایی بروسک لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە. دوای سێرچێک بە دوای ڕاستیی ئەم هەواڵە سەردانی واڵی هونەرمەند کارزان مەحموودمان کرد و بینیمان هەواڵەکەی لە فەیسبووک بوونی نییە یاخود لایبردووە.
هەردوو هونەرمەند لەم بارەیەوە و دوای زیاتر لە ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر جیابونەوەیان بێدەنگیان هەڵبژارد، تا بۆ دواجار لەلایەن کارزان مەحمودەوە لە کورتە پەیامێکدا پشتڕاست کرایەوە.
ئەم هەواڵە لە لایەن کانییەوە ئاماژەی پێنەدراوە و ئەگەری زۆرە خانمە گۆرانیبێژ کانی لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ هەوادارانی لێدوانی تایبەتی خۆی هەبێت.
‘
Discussion about this post