ته‌نها له‌گه‌ڵ تههاییدا
به شه‌قامه غه‌ریبه‌کانی ژێر پێم‌دا
به‌ره‌و که‌نار ده‌ریایه‌کی له من نامۆ
به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی ‘تۆ’
هێدی هێدی هه‌نگاوم ئه‌نا
قاپوتهکهم له ڕه‌نگی شه‌و و چاوت ئه‌چوو
هه‌وره دڵپڕهکانی ئاسمانیش ئه‌م ئێواره‌یه
هه‌مان ڕه‌نگیان هه‌بوو
ڕه‌شه‌بایه‌ک به تاسه‌وه
توند له ئامێزی ئه‌گرتم و
وه‌ک هه‌میشه یاری به پرچم ئه‌کرد
بارانیش به مه‌کره‌وه به‌سه‌رمدا ده‌باری و
جار جار تنۆکێکی سه‌ره‌ڕۆ ماچی لێومی ئه‌کرد
هه‌ستم ئه‌کرد له‌و ماچانه‌ی باران غیره ئه‌که‌ی
بۆیه ناچار چه‌ترم هه‌ڵکرد
کاتێ گه‌شتمه لای ده‌ریاکه
تويه بوونی شه‌پۆله‌کانم بینی
کاتێ ڕه‌شه‌با هه‌نگاوه‌کانی پێ ده‌گۆڕین
دواییش فرمێسکی هه‌وره‌کانیان له ئامێز ئه‌گرت و
ئه‌یان وت مه‌گرین
کت و مت وه‌ک هه‌ڵچونه‌کانی تۆ
که پاش ساتێ له‌سه‌ر دڵم ده‌بونه هه‌نگوین
هه‌وای ئه‌م ده‌ریایه ئه‌توت له هه‌ناسه‌ی منه‌وه هه‌ڵده‌کات
هێنده ته‌زیو و سارد بوو
ئه‌و هه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر شانی شه‌پۆله‌کاندا ده‌گریان
ئه‌توت لاساییم ئه‌که‌نه‌وه
هێنده دڵیان پڕ بوو
ڕووم کرده شه‌پۆله‌کان و تاوێ گوێم بۆ مۆسیقای هاژهکانی ڕاگرت
پاشان هه‌نسکه‌کانی ڕۆحم تێکه‌ڵ کرد و پێم وت
ئه‌ڵێن ده‌ریا گوێگرێکی باشه بۆ دڵی ته‌نیاکان
گوێم بۆ بگره
که‌سێکی نامۆ به شه‌پۆله‌کانت و غه‌ریب به‌م کهنارهتم
که‌سێ شک نابه‌م تێر به‌سه‌ر شانی‌دا بگریم
وه‌ک چۆن خه‌مه‌کانی ئه‌م لمه‌ی ژێر پێم ئه‌شۆی
چه‌ند فرمێسکێکم بسڕه
تۆ چۆن ئه‌توانی بۆ مه‌ریخ بیت کاتێ
دڵی خۆت به ئاسمان داوه
خۆر چۆن ئه‌توانێ بۆ ڤینۆس بێ
که به‌ڵێنی به مانگ داوه
پێم بڵێ چۆن بتوانم بۆ که‌سێکی تر بم و
هه‌موو خه‌یاڵم لای ئه‌وه
ئاخر چۆن ئه‌ڵقه‌ی که‌سێک له په‌نجه که‌م
هێشتا ده‌ستم له‌نێو ده‌ستی ئه‌وه…!
ده ئه‌ی ده‌ریا بمکه ئامێزی شه‌پۆلێکت و
توڕم ده‌وه وڵاتی منداڵێم
به‌شکم که‌مێ دڵێ زیزم به‌سه‌ر شانی شه‌قامه‌که‌ی توی مه‌لیکا بگری و
زامی ئه‌م ئه‌شقه‌ی بیر چێته‌وه
ده توڕم ده‌وه ئامێزی وڵاتی یادگارییه‌کانم ئه‌ی ده‌ریا
به‌ڵکو پێم وه‌ک کاتی چاوشارکێی منداڵی
به کۆڵانه‌کانی به‌ختیاری تازه‌دا هه‌نگاوی عه‌جول بنێت و
له‌م خاکه نهنسراوه و له هه‌نگاوه ته‌نیاکانی غه‌ریبی
دوووووووووور که‌وێته‌وه….!
تێبینی: کانی و ده‌ریا واته من و ده‌ریا.