زۆرن ئەوانەی شیعر دەنوسن زۆرین ئەوانەی نامیلکە دەر دەکەن و لە میدیاکان باسیان دەکریت، بەڵام کەمین ئەوانەی نامیلکەیان نیە و میدیاش کاتی پیویست نەبی ئاوریان لیناداتەوە،کانی هەڵبجەی ئەو کیژە شۆخ و شەنگەی کە لەشارە جوانەکەی سلیمانی چاوی بە دنیا هەڵهیناو لەسەرەتای ژیانی لەم شارە دەستی بە هۆنراوە نوسین کرد ، ئەو کیژە هەمیشە وەك خونچەیەك لە باخی شیعر دەبینریت ،ئەو کیژۆڵەیەی کە لە پاڵ خویندنی هیج کات بۆساتیك نە خەمی خاك و وەتەن و شیعرە کانی لەیاد ناکا بۆیە بە پیویست مان زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵ ئەنجام بدەین ، وەك پرسیاریکی تەقلید پرسیمان کانی هەڵەبجەی کیە؟ بەم جۆرە وەڵامی داینەوە،
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی (کانی سادق مارف) له دایک بووی ئامێزی یه‌کی له شه‌وه‌کانی پایزی 1986 یه‌که‌م هه‌نسکم له‌گه‌ڵ شنه‌بای شاری سلێمانی هه‌ڵداوه. هه‌ر له ئامێزی پڕ سۆزی ئه‌م شاره‌دا یه‌که‌م پیتی شعر فێر بوم و تاکو پۆلی سێی ناوه‌ندیم خوێند. پاشان شه‌پۆله پڕ له گۆڕانکارییه‌کانیش یه‌خه‌ی رۆژگاری منیسیان گرت و توڕیان دامه ئامێزی خگهریبی و به وڵاتی بارانیان ناساندم. هه‌ر له وڵاتی هۆڵندا به‌شی یاسا سه‌ره‌تاییه‌کانم ته‌واو کرد و ئێستاس سه‌رقاڵی خوێندنم له به‌شی راگه‌یاندن.له ئامێزی غه‌ریبیدا و شان به شانی خههمهکانی نامۆیی پێنوسه‌که‌م ده‌ستی هه‌ستمی گرت و له‌گه‌ڵ فرمێسکه‌کانم ڕێکه‌وت چاپیان بکات
پیناسەی کانی بۆ شیعر و شاعیر چیە ؟
کانی : شیعر کۆرپه‌ی خه‌م و هه‌سته و شاعر کۆرپه‌ی شعره.
دەبینریت لە شیعری ئەمڕۆ ی کوردی وابەدی دەکریت کە شیعرەکان پیویستە دریژ بیت ، ئایە ئەم ئەزمونە تا چ ڕادەیەك سەر کەو تووە؟
کانی: ئه‌وه بۆچونی هه‌ر خوێنه‌رێک یان هه‌ر نوسه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره جیاوازه، من به ڕای خۆم تام و چیژی خوێندنه‌وه‌ی شیعر و به هێزییه‌که‌ی له کورت و دریژیدا نییه به‌ڵکو له پێناسه و نوسینه‌وه‌ی وشه‌کاندایه که تا جه‌ند ڕاستگۆیانه ده‌نوسرێن و ده‌چنه دڵی خوینه‌ره‌وه.
شیعری گۆرانی، چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی تردا هه‌یه؟
کانی: بێگومان جیاوازی زۆره له نێوان تیکستی گۆرانی و نوسینی شعردا، تیکستی گۆرانی په‌یوه‌سته به چه‌ند یاسایه‌که‌وه و ناتوانی بیشکینی، له‌وانه هه‌بونی وه‌زن یاخود قافیه، به‌ڵام له نوسینی شیعری ئازاد‌دا پیویست به‌م سنورانه ناکا و ده‌توانی هه‌سته‌کان ئازاد تر بنوسیته‌وه.
هەندیك لە شیعرەکانت بەرهەمی گۆرانین ، دوا شیعرت بەر هەمی کام هونەر مەندە؟
کانی : ڕاسته هه‌نیک له به‌رهه‌مه‌کانم لههلایهن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکه‌وه کراونه‌ته گۆرانی، له‌وانه، ئه‌یوب ئه‌لی، دانیا و ده‌رون، برای هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ئه‌رده‌ڵان کاک گۆران به‌کر، که‌مال ئه‌لی، گۆران، هێمن و چه‌ند هونه‌رمه‌ندیکی دی و دوا هۆنراوه‌م له‌لایه‌ن کاک ڕه‌نج کراوه‌ته گۆرانی.
گەر هەڵەنەبیم شیعريكت بۆ یادی ناوادەی هونەر مەندی گەورە ئەردەڵان بەکر نوسی چی وای کرد ئەو هەستە دەر بڕیت؟
کانی: هونه‌رمه‌ندی نه‌مر و هه‌میشه له یاد ئه‌رده‌ڵان به‌کر لای من زۆر ئازیز بو، چ وه‌ک هونه‌رمه‌ندیک، چ وه‌ک کوردپهروهریک، گۆرانییه‌کانی و ده‌نگه پر سۆزه‌که‌ی یادگاری زۆریان لای هه‌مومان دروست کردبوو، کاتێ وا کت و پڕ هه‌واڵی مه‌رگیم بیست، هه‌ستمی هه‌ژاند و وشه‌کانمی وروژاند
نوسینى تیَكستى گۆرانى ئایا له ژیانى (کانی هەڵەبجەیی)دا تازه‌یه یان دهمیَكه دهنوسىَت
کانی: نوسینی تیکستی گۆرانی تا راده‌یه‌ک نوێیه بۆ من، چونکه من به نوسینی سیعری ئازاد ده‌ستم پی کردووه.
شیعری هیچ شاعیرێک کاریگه‌ری هه‌بووه یان هه‌یه بهسهتەوە؟
کانی: بێگومان چه‌نده‌ها دێڕ هه‌ن که له باخچه‌ی هزری مندا جهپکی نێرگزی چوار وه‌رزه‌ن، زۆر شیعر هه‌یه بۆ من چرایه‌کی داگیرساون و خوێندنگه‌ن.
کانی لە یەکيك لە شیعرە کانی دەڵیت زۆر دەترسم دەتوانین بزانین لە چی دەترسيت واتە ئەم هۆنراوە لە چی سەری هەڵداوە؟؟
کانی: زۆر ئه‌ترسم شعریکه ته‌واو له خه‌یاڵی ئاشقێکدایه، وه ئه‌توانم بڵێم زیاتر کچانه‌یه خه‌یاڵ و ترسی ئاشقیکه له نه‌گه‌یشتن به خۆسه‌ویسته‌که‌ی، گوڵه فه‌قێیه‌ک پیی وتم ئه‌و شیعره بنوسم که ئاشقێک له په‌ره‌کانی پرسیبو چۆن دڵنیا بێ له ئه‌شقی خۆشه‌ویسته‌که‌ی
کانی هەمیشە بە خەم باری و ماتی دەبینریت بۆ ؟؟
کانی: جه‌نده پرسیاریکی سه‌خته…..نازانم هۆکاری ئه‌مه بۆجی بگه‌ڕێنمه‌وه. جه‌ندین جار له پێکه‌نینی خۆم پرسیوه بۆ خه‌مباری؟ به‌ڵام بێ وه‌ڵام بووه، به‌ڵام هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌مه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به دوریم له وڵات، چونکه ئه‌و کاتانه‌ی به سه‌ردان ده‌گه‌ڕیمه‌وه وڵات خه‌م زۆر لیم دوره هه‌ست ئه‌که‌م پیکه‌نینم ته‌ڤلی به خه‌م نییه….!
وا هەست دەکەم لە زۆر بەی شیعرە کانی کانی وشەی یاسا زۆر دوبارەیە دەتوانین بڵین بۆ؟ Link
کانی: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بواری خوێندنه‌که‌مه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی یاسام خوێندووه، ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانم و له‌سه‌ر زاری پینوسه‌که‌م. پاسان وشه‌ی یاسا زۆر گه‌وره‌یه، گه‌ر یاسا په‌یڕه‌و بکرایه زه‌وت لێکراو نه ده‌بوو، خه‌میش ئازاد نه ده‌بوو
کانی تائیستا نامیلکەی شیعری هەیە ؟
کانی: به‌ڵی یه‌ک نامیلکه‌ی شیعرم هه‌یه به ناوی (له خۆڵه‌مێشی یادگارییه‌کانم) که لا شاری سلیمانی به یارمه‌تی شاعیری لاو شه‌هاب زه‌نگه‌نه به جاپ گه‌یه‌ندرا.
لە میدیا کان دەبینین وەزارەتی ڕۆشەنبیری نامیلکە بۆ زۆريك لە شاعیران بە چاپ دەگەیەنيت وا هەست ناکەیت ناعەقی و جیاوازی دەکریت؟
کانی: به‌ڵێ بێگومان هه‌مومان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵام مهخابینی وڵاتی ئێمه جارێ هه‌نگاوی زۆری ماوه تا ده‌سته‌ڵاتیکی یه‌کسان و یاسا په‌یڕه‌وکه‌ری هه‌بێت. تا ئێستا واسته و خزمایه‌تی کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی کاربه‌ده‌ستان و ده‌سته‌ڵاتداران، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م دیارده‌یه به زوترین کات کاڵ بێته‌وه و نه‌مێنێت
ئەم رۆ لە میدیاکان کۆمەڵیك گەنج یان دەتوانیم بڵيم ئەوەی ڕاست بویەوە دوو دير دەخاتە سەر یەك و بڵاوی دەکاتەوە دەڵيت شاعیرم تۆ دەڵیت چی ؟
کانی: ڕاسته ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له بواری شیعر به‌ڵکو له زۆر بواری تری هونه‌ریدا ئه‌م هه‌ڵدانه بونی هه‌یه، به‌ڵام من وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ خوێنه‌ر خۆی جێ دێڵم، بێگومان مه‌به‌ستم خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شیعره لێره‌دا.
هەرکەسيك شیعری نوسی دەتوانین بڵین شاعیرە؟
کانی: بێگومان نه‌خێر، به‌ڵام من خۆم ته‌نها دڵۆپێکی بچوکم له نێو ده‌ریای شیعردا و بریار دان له‌سه‌ر ناوبردنی نوسینێک به شیعر یان که‌سێک بۆ شاعیر باشتره بیده‌مه ده‌ست زمان ناسان و که‌سانی پسپۆڕ له بواری ئه‌ده‌ب و شیعردا.
کانی دڵی شکاوە؟
کانی: خۆزگه خاوه‌نی ئه‌م دڵه نه‌ده‌بووم، په‌ڕه‌ی گوڵ هێند ناسکه ره‌شه‌با ئه‌یوه‌رێنی، دڵی منیش ئه‌م ژیانه فره ئه‌یگریێنێ.
کانی عاشقە؟
کانی: گه‌ر عاشق نه‌بم ناتوانم عه‌شق بنوسمه‌وه، من هه‌مو کاتێک عاشق بوم و عاشقم، جا گه‌رچی عاشقی عه‌شق خۆشی بم
پيناسەی ئەم وشانە لای کانی چیە(دایك ،نیشتیمان، هەڵەبجە، خۆشەویستی، ڕاستگۆی،تاراوگە)
کانی: فره ئه‌سته‌مه پێناسه کردنی ئه‌م وشانه، چونکه وشه خۆی سه‌ری له ئاستیان شۆڕ ده‌کات، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌یه‌م هه‌ستی خۆمیان به دێڕێکی بچوک به‌رامبه‌ر ده‌ربڕم.
دایک: ئه‌و عه‌شقه‌ی یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی پێ ئه‌ده‌م و دوایین نیگای پێ ده‌سپێرم.
نیشتیمان: شانی ئه‌و دایکه‌یه که هه‌ر کوێ بم تێر به‌سه‌ریدا ئه‌گریم و ئه‌و عه‌شقه مه‌زنه‌یه که دورییه‌که‌ی خه‌نده‌م تیکه‌ڵ هه‌نسک ئه‌کات.
هه‌ڵه‌بجه: فرمێسکی چاوی پێنوسه‌که‌م و کلی چاوی وشه‌کانم و سه‌رچۆپی گری خه‌مه‌کانم.
خۆشه‌ویستی: دایکی شیعره‌کانم و کۆرپه‌ی هه‌ناسه‌کانم و مایسترۆی ئاوازی ترپه‌کانی دڵم.
ڕاستگۆیی: پیرۆزترین و مه‌زن ترین شته له گه‌ردوندا که من له نێو هه‌مو مرۆڤێکدا بۆی ئه‌گه‌ڕێم، گه‌رچی سه‌د هه‌یف و مه‌خابن، لای زۆر که‌سی ئه‌م گه‌ردونه ونه.
تاراوگه: سه‌رۆی خه‌مه‌کانم، واته ترپه‌ی دڵی شیعره‌کانم.
. گوي لە کام هونەر مەند دەگریت و زیاتر عاشق بە چ گۆرانیەکە؟
کانی: گۆرانی بۆ من هاوڕێیه‌کی فره نزیکه، من له هه‌مو کاته‌کاندا گوێ بۆ موزیک و گۆرانی ڕاده‌گرم، وه حه‌ز به ده‌نگی زۆر له هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م، به‌ڵام لوتکه‌ی هونه‌ر لای من ده‌نگی پڕ سۆزی مامۆستای ئازیز مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقییه، که گۆرانییه‌کانی مه‌ستم ده‌که‌ن و ده‌ستم ده‌گرن بۆ دونیایه‌کی جودا که بۆ من پیناسه کردنی زۆر زه‌حمه‌ته هێنده مه‌زنه لام.
دوا هۆنراوەی کانی هەڵەبجەی چیە دەتوانی چەند ديريك بکەیتە دیاری خوينەران؟
کانی: دوا هۆنراوه‌ی من هۆنراوه‌ی ( بۆ ئه‌و کوڕه‌ی له ته‌م ئه‌چێ)یه، بان چاو، هیواخوازم به دڵی خوێنه‌ران بێت.
ئه و به نه رمی به من ئه ڵێ
به ڵێن بێ
ئه و په نجه یه ی ئه ڵقه ی من وه ر ئه گرێ
ته نها په نجه ی تۆ بێ
ئه و گۆرانیه ی بۆ یه که مجار
تۆماری ئە که م
تەنها باسی ئەشقی تۆبێ
ماچم جگە لە دەستی دایکم و
سەری نیشتیمانم
تەنها بۆ لێوانی تۆبی
ئەو هەر ئەڵێ و ئەڵێ
بەزمانێکی زعر ناسك
بە هەستێکی پڕ لە داستانی خۆشەویستی
زۆر بە تاسەوە بۆم ئەدوێ
بەڵام ئەو کورێکە لە تەم ئەچێ
سپێدەیەک گشت شار دەکڕ ێ و
ئێوارەکەی بەسەر ئەچی
*****
*****
لە کۆتایدا یەك دنیا مەمنون بۆ ئەم دەرفەتە ی کەپيت داین ئيمە هیچ پرسیاريك مان نەماوە تەنها ريز و خۆشە ویستیمان بۆ تۆ ئەگەر هیچ وتەیەكیت مابیت بۆ خوينەران؟
کانی: منیش فره سوپاسی ماندو بونی به‌ڕێزتان ده‌که‌م و ده‌ستخۆشی پرسیاره جوانههکانت لێ ده‌که‌م، به‌و هیوایه‌م چاوی هیچ خوێنه‌رێکم به وشه‌کانم نه ئێشاندبێت. گشتان به شه‌پۆله هیمن و پڕ شادییه‌کانی ژیان ده‌سپێرم.
ئامادەکردنی :بیلال سەنگەسەری