ڕووداو کوڕی هونەرمەند حەسەن گەرمیانی بە سەرکەوتوویی بەشداری لە قۆناغی یەکەمی بەرنامەی Idol لە ووڵاتی نەرویج کردوو لە چاوەڕوانی قۆناغەکانی دیکە دایە بە هیواین ئەوەی ئەوانی تریش بە سەرکەوتوویی ببڕێت.
بەرنامەی ئایدڵ یەکێکە لەبەرنامە زۆر خوازراوەکان لای بینەرێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهان و بە زۆربەی زمانەکانی جیهان پێشکەش دەکرێت خەڵکێکی زۆریش لەم بەرنامەیە بەختی خۆی تیایدا تاقی دەکاتەوە هەیە ئێستا لە ڕێگای ئەم بەرنامەیەوە ناوبانگێکی باشی دەرکردووە.
رووداو لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ ە لەگەڵ بنەمالەکەی ساڵانێکە لە وڵاتی نەروێژ نیشتەجێیە.