مه‌نووچێهر جیهانی ـ “کامبۆزیا په‌رته‌وی” ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “کامیۆن” گوتی: ده‌رهێنانی سینه‌مای منداڵ له‌به‌ر هۆکاری هه‌بوونی به‌رده‌نگی تایبه‌ت، یه‌کجار سه‌خت و دژواره و ده‌بێ ده‌رهێنه‌ره‌کانی به‌ئه‌زموون و ناسراوی ئێران بێنه ناو ئه‌م بواره‌وه.
“کامبۆزیا په‌رته‌وی” ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “کامیۆن” به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گرینگیی سه‌رنجدان به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ، رایگه‌یاند: سینه‌مای منداڵ له هه‌ر بارودۆخێکدا پێویستیی به پاڵپشتیی هه‌یه و گرینگ‌ترین پاڵپشتی و پشتگیری له‌و سینه‌مایه له راستیدا نمایش کردنی فیلمه‌کانه. ئێستا ته‌نیا ناوێک له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌جێ ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆن به‌رده‌وام به په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی کارتۆنه‌کان که تا راده‌یه‌ک سه‌رنجڕاکێشن، منداڵانی به هونه‌ری نمایشی فیلم هه‌ر به هۆگری راگرتووه، به‌ڵام سینه‌ما له‌م چه‌شنه هونه‌رییه‌دا به ته‌واوه‌تی فه‌رامۆش کراوه.
نووسه‌ری سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی “من ته‌رانه 15 ساڵم ته‌مه‌نه”، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که فیلمه‌کانی منداڵ پاڵپشتیان لێده‌کرا و ئیمکانی نمایش کردنی فیلمه‌کانی هه‌بوو؛ به‌رهه‌م گه‌لێکی یه‌کجار باش و بهکوالیته و کاریگه‌ری دانه‌ر دروست کرا؛ به‌م پێیه ئێستاکه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕه‌ودان به سینه‌مای منداڵ هیچ چاره‌یه‌کمان بێجگه له پاڵپشتی کردن له نمایش کردنی فیلمه‌کان نیه.
په‌رته‌وی گوتی: ئێستا سینه‌ماکاران ته‌نیا به هیوای فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیڕان، به‌رهه‌م گه‌لێکی نه‌وه‌ک زۆر به‌هێز و کاریگه‌ری دانه‌ر ئاماده ده‌که‌ن که له کۆتاییدا له دوای چه‌ند نمایش کردن له فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ، وه‌کوو به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌چێته ناو ئارشیڤ.
Discussion about this post