مەسعودی مەلا ھەمزە :لە درێژەی چالاکی و نمایشەکانی بەرێوەبەرایەتی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە ھونەرییەکانی سلێمانی و ستۆدیۆی ئەکتەر بڕیارە لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٦/٤/٢٠١٢ لە ھۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی شانۆگەری کالیگۆلا نمایش بکەن.
شانۆگەری (کالیگۆلا) لە دەقی (ئەلبێر کامۆ) و وەرگێرانی (فواد عەبدولرەحمان)و دەرھێنانی (گۆران عەلی کریم)ە و بڕیارە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژانی ٢٣ تا ٢٦/٤/٢٠١٢ لە ھۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی نمایش بکرێ و ھەریەک لە (سەفین ئەنوەر-سەنا تۆفیق-ئاکام تاھیر –ئەندام نەجات- سۆنیا ئاوات- شڤان گورون-رۆژ فایەق) وەک ئەکتەر لە کارەکە بەشدارن و (شێروان قاسم) وەک یاریدەدەری دەرھێنەر کاردەکا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا گۆران عەلی کەریم دەرھێنەری شانۆگەرییەکە گوتی”یەکیًک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شانۆییەمان لەروی بابەتەوە زۆر نزیکە لەواقعی کۆمەڵگاکەمان بەلاًم بەدیدێکی فکرییەوە ئێمە دەروانینە ئەو واقعە. یەکێک لەو دیدە فکریانە ھەستکردنە بە بێ ھیوایی ئەم نەوەیە لەبەردەم ئایندەدا بەلاًم لای ئێمە ھەوڵدان ھەیە بۆدەربازبون لەو نائومێدیە.
گۆران گوتیشی”یەکێک لە پرسیارەکانی ترمان قسەکردنە لەسەر دەسەڵاتێکی ستەمکار ,ھەڵبەتە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو دەسەلاًتە پێویستمان بە پرسیاریًکی عەقلانی ھەیە منیش پیًموایە کە نوسەریًکی وەکو کامۆ زۆرباش لەسەر ئەم بابەتە قسەی کردوە بۆیە منیش پەنام بردۆتە بەرئەو. لەروی ھونەرییەوە ھەندیًک ھیًڵی ئاشکرا ھەیە لە کارەکانی پیًشوشما ئامادەی ھەیە ھاوکات لەگەڵ ئەوەدا ھەوڵیشم داوە جیاوازبم. بۆماوەی ٤ مانگە خەریکی کارکردنین من لەئیًستادا باوەرم بە شانۆکەمان ھەیە بۆیە لەو کاتەدا نمایشی دەکەین بەو ھیوایەی توانیبیًتمان نمایشیًکی باش پیًشکەش بکەین.