بریار وایە کۆمپانیای رۆتانا لە یەکەم رۆژی جەژن ئەلبومی هونەرمەند ” کازم ساهیر” بە ناوی (وێنەکان) بڵاو بکاتەوە کە 13 تراک لەخۆ دەگرێت. هەروەها هونەرمەند بەهاوکاری “راشێل”ـی دەرهێنەر لەئوستراڵیا گۆرانی “انسی الدنیا – دونیا لەبیردەکەم” کە لەهەمان ئەلبوومدایە کلیپ کردووە کە لە ئاواز و هۆنراوەی کازم خۆیەتی، هەر لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانیشدا کلیپەکە لە شاشەی کەناڵەکانی رۆتانا بەخش و بڵاو دەکرێتەوە.
لەو ئەلبوومەدا کازم هەماهەنگی لەگەڵ چەند شاعیرێکی دیاردا کردووە، لەئاوازەکانیشدا وەک هەمیشە زۆربەی ئاوازەکان هی خۆیەتی و تەنیا دوو لەگۆرانییەکانی لەلایەن ئاوازدانەر “محمد شفیق” دانراون کە گۆرانی “وێنەکان” کە ناونیشانی ئەلبوومەکەیە لەگەڵ گۆرانی “خۆشت دەوێم”.
ئاژانسەکان