دیــــــدار نانەکەلی
ئەگەر پرۆسەی دابڕانی بەڕیتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری بخاتەسەر ووڵاتانی ئەندام ،بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆ و تایبەتی لەسەر پێنج ملیۆن پەناھەندەی نێِو یەکێتی ئەوروپا ھەیە.
چونکە بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو ٢٨ ووڵاتەی یەکێتی ئەوروپا ١,٣ ملیۆن کەس کە ڕەگەزنامەیان بەڕیتانیە لە سنوری یەکێتیەکە سودمەندن و نیشتەجێن،
بەڵام لەبەرامبەردا ٣,٣ ملیۆن ھاوڵاتی ئەو ووڵاتانەی ئەندامی یەکێتیەکەن و لە ڕەگەزنامەی جیاوازن دانیشتووی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیان ، سودمەندن بەتایبەتی لە گواستنەوەی دەریایی.
بۆیە شارەزایانی کاروباری ئەوروپا و یاسای نێودەوڵەتی تائێستا نازانن دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات و چۆن چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.
بوونی رێِژەیەکی زۆر لە خانەنشینی بەرەگەز بەڕیتانی دانیشتووی ھەریەک لە ووڵاتانی ئیسپانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا کە لەسەر حکومەتی بەڕیتانیا پێویست دەکات ساڵانە بڕی ١,٨ ملیار یۆرۆی بۆ تەرخان بکات.
بەپشت بەستن بەو ئامارەی لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامیانداوە ھەمیسان لەسەر شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا پێویست دەکات کە ساڵانە بڕی ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەمەبەستی دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ ئەو ھاوڵاتیە بەڕیتانیانەی دانیشتووی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپان خەرج بکات.
بەڵام سەبارەت بە کڕینی پێشوەختەی خانوبەرە لەو ووڵاتانە ،بەدەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتیەکە مەزەندەی زیان ناکەن، مەگەر ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بیانەوێ یاسای خاوەنداریەتی و گواستنەوەی گریبەستەکان ھەمواربکەنەوە.
بەڵام گومان دەکرێ لەمەودوا بازرگان و پیاوی کاری بەڕیتانی لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا روبەرووی بارقورسی زۆر ببنەوە بەھۆی دەرکردنی چەندیاسایەکی چاوەڕوان کراو بەمەبەستی وابەستەکردنیان بەو یاسا بازرگانیانەی زۆرترین باج بۆسەر کاری بیانیەکان دادەنێت.
بۆیە گواستنەوەیەکی گەورەی نیشتەجێبوون لە باشور و رۆژئاوای ئەوروپا بۆ بەریتانیا دەست پێدەکات ،لەبەرامبەریشدا رێژەیەکی زۆر ھاوڵاتی ووڵاتانی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئەوروپا ناچار بەگەڕانەوە دەکرێن کە بەشی ھەرەزۆریان ھاوڵاتی پۆلەندین کە بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیان زیاتر لە ٨٨٣ ھەزارە لەنێوخاکی بەڕیتانیا
تاوەکو ئێستا نازانرێ چارەنوسی ھاوڵاتیانی بێگانەی نێو شانشین چی بەسەردێ، لەبەرامبەردا بەریتانیەکانی نێو ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا چ دەرەنجامێک چاوەڕێی پرۆژەبازرگانیەکانیان دەکات؟
مەگەر بەڕیتانیا دووبارە بگەڕێتەوە سەر پەیماننامە و ریکەوتنەکانی برۆکسل، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیشتەجێبوون.
بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنی شارەزایان ئەو دۆخە بەشەو و رۆژێک گۆڕانکاری بەسەردانایەت. چونکە بەڕیتانیا ماوەیەکی درێژە لەو یەکێتیە ئەندامە، دوای دەرچونیشی بەپێی برگەی ٥٠ لەیاسای لشبۆنە ماوەی دووساڵ دیاریکراوە بۆ دانوستان لەھەمبەر رێکخستنەوەی ووڵات دوای دەرچوون لەیەکێتیەکە.
شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە بارودۆخی نیشتەجێبوانی ئێستا نادیارە چونکە لە رووی یاساییەوە رۆن نەکراوەتەوە و چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.
ماریانۆ رازوی ،سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھۆشداری دەدات لە ئەگەری کێشە و گۆسپی گەورە لە ئەوروپا بەھۆی دەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتیەکە چونکە ١٠٠ ھەزار ئیسپانی لەبەریتانیا کاردەکەن و دەژین،لەبەرامبەردا زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار بەڕیتانی لە ئیسپانیا دەژین.
وەک خۆی دەڵێت : دەرچوونی بەڕیتانیا لەیەکێتی ئەوروپا لەھەموو گۆشەنیگایەکەوە کاریگەری نەرێنی بۆھەموومان دروست دەکات.
بەھۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەوە لەماوەی چەند رۆژێک ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیانی بیانی دانیشتووی ووڵاتەکە داوای رەگەزنامەی بەڕیتانیان کردووە، بۆ دەربازبوون لەو کۆسپ و گرفتە گەورەیەی رۆژ.