توێژینەوەکان پیشانی داوە زۆربەی ئەو شتانەی بۆ دڵی پیاوان بەسوودە، لە تەندروستی کۆئەندامی بەبەرهەمبوونیان کاریگەری بەسوودی هەیە.
کێشی سروشتی، جگەرە نەکێشانى وەرزشی رێکوپێک رێگری دەکات لە بێ توانایی سێکسی. توێژینەوەکان پەیوەندیی شێوەی ژنا لەگەلڕ بێ توانایی سێکسی دا دەسەلمێنێ.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوت ئەگەری هەیە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسی لە پیاوانی قەڵەودا 90% زیاترە لەو پیاوانەی کە کێشیان سروشتییە. ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن 50% زیاتر لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن تووشی بێ توانایی سێکسی دەبن.
وەرزشی رێکو پێک رۆڵی خۆپاراستنی لەم بوارەدا هەیە. ئەو پیاوانەی کە لە دەسپی توێژینەوەکەدا دەرکەوت زیاترین چالاکی وەرزشیان هەبووە، 30% کەمتر لە هاتەمەنە ناچالاکەکانیان بە درێژایی 14 سالڕ توێژینەوە تووشی بێ توانایی سێکسی بوون.
هەندێ خوو و نەریت کە لە سەر تەندروستیی سیستمی دل کاریگەری دادەنێ وەکو وەرزشی رێکو پێک لە هەمان کاتدا کاریگەری لە سەر بێ توانایی سێکسی هەیە.
سەردەمانێک خەڵک وا بیری دەکردەوە کە بێ توانایی سێکسی هۆکاری دەروونناسانەی هەیە بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە زۆربەی هۆکارە مەترسیدارەکان لە دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی دلڕ دا کاریگەرن لە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسی دا.
هەر شتێک کە هاتۆوچووی خوێنو کارکردنی دەمارە خوێنیەکان تووشی تێکچوون دەکات، دەتوانێ لە دەرکەوتنی بێ توانایی سێکسیدا رۆڵی هەبووبێ، هەندێ لە نەخۆشیەکان کە ئەگەری زیاتر کردنی نەخۆشییەکانی دلڕ زیاد دەکەن وەکو پەستانی خوێنی زۆر و نەخۆشی شەکرە دەتوانن کاریگەری نێگەتیڤیان لە سەر بێ توانایی سێکسی هەبووبێ.
ئەم توێژینەوەو دۆزینەوانە هاندەرێکن بۆ دابینکردنی ئاڵوگۆڕی پۆزەتیڤ لە ژیانی مرۆڤدا چونکە نەخۆشیی دل مەترسییەکی دوورەدەستەو بێ توانایی سێکسی مەترسییەکی نزیکتر دێتە بەرچاو، جیا لەوەش لەگەلڕ قەڵەوبووندا لە نێو گەنجانو لە هەمان کاتدا پەیوەندیی بێ توانایی سێکسی لەگەل قەڵەویدا دەرکەوتنی ئەم کێشەیە لە تەمەنی کەمتردا دەبینرێ.
سەرچاوە: گۆڤاری چێژ
Discussion about this post