ڕۆژنامەنووسی بواری ھونەری لە ڕۆژنامەی “ھەولێر” (کارۆخ مەلا ئەسعەد) ماوەیە بەر لەئێستا ڕای گەیاند لەپاڵ کاری ڕۆژنامەنووسیەوە ھەستاوە بە بەرھەم ھێنانی گۆرانییەکی سینگڵ.
لەبارەی ئەو کارەیەوە (کارۆخ) بۆ “چرا”تیڤی” گوتی:” گۆرانی ھەموو ڕۆژێک لە تێکستی (فەرید مەخمووری)ـە کە لە وڵاتی ئوستراڵیا بۆی ھۆندووەتەوە و میلۆدیەکەیشی لەلایەن(ڕەوەند سەڵاح)ـەوە بۆی ئامادە کراوە. ھاوکات دابەشکردنی میووزیکیش (ڕێناس کورداخ و یوسیف تۆمەکنی لە کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا بۆیان جێ بەجێ کردووە.
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا (کارۆخ) گوتیشی:” لە ئێستادا کاری کلیپی بۆ گۆرانیەکەی بە کۆتا ھێناوە، وەلێ ئەو کلیپەش لەلایەن کلیپ ساز (بڕوا تەھا) لە شاری ھەولێر کاری دەرھێنان و وێنەگرتنی بۆ کراوە و (ھێمن عەبدولڕەحمان)یش کاری ئینەری کردووە (میدیا) خان و (فەرھەنگ دڵسۆز) ئیشی میکاب و جوان کردنیان بۆ کردووە. شایانی باسە ئەو کارە چەند سپۆنسەرێکی بۆ ئامادەبووە و بەو شێوەیە بەشێوازێکی پڕۆفیشناڵانە بەرھەم ھاتووە.
ئەو سووپاس و پێزانینی خۆی دەر دەبڕێت بۆ (ھێرش مەحمەد تەیار) وەک خاوەنی کەناڵی ھەولێر و کۆمپانیای ٧٧ کە ھاوکارییەکی باشیان لەو کاریەدا نیشان داوە، وەلێ سوپاسی گۆرانیبێژ بەشدار واحید، سامان شەوکەت) دەکات کە ئەوانیش لەگەڵیدا ھیلکیان چێشتووە. ھەرەوەھا بە ماندوو بوونی (شەھرام شێروانی)ـش دەزانێت. تیبینی: ئەو بەرھەمە چەندی ڕۆژێکی تر لە سەرجەم کەناڵە ھونەریەکانەوە دەکەوێتە پەخشەوە.