هه‌ریه‌ك له كاروخ و ژاكان به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه ، كه‌به شێوه‌یه‌كی نوێ كاریان بۆ كردووه ئاوازی هونه‌رمه‌ند” هه‌ردی سه‌ڵاح ” ه و به‌شێوه‌یه‌كی سوتفه ژاكان به‌شداری تێیدا كردووه.
له لێدوانێكدا كؤرانيبيَز كاروخ ئه‌سعه‌د وتی نویترین كارم وتنی گۆرانییه‌كه بۆ پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند “ژاكان حه‌مه عه‌لی خان”, كه ئاواز‌و هه‌ردی سه‌لاح هۆندراوه‌ی هونه‌رمه‌ند “هه‌ردی سه‌لاح و ئیڤان باڵخێنی “ه موزیكی له لایه‌ن” عه‌لی ئه‌نجا برماغ “ه‌وه بۆ كراوه
سیناریۆ كاروان جهمیلةو له لایه‌ن موسلیم وه كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردی سه‌ڵاح بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه كاروخ ده‌ڵێت له راستیدا له سه‌ره‌تادا من داوام له هه‌ردی سه‌لاح كرد كه ئاوازیكم بۆ دا بنێت بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه و جیا بێت له‌و كارانه‌ی له پێشتر كردومه، دواجار ناو براو ئه‌گه‌رچی وازی له هونه‌ری هێناوه به خۆشحاڵیه‌وه داواكهمی قبووڵ كرد ئاوازێكی بۆم ئاماده كرد كه كه كۆمه‌ڵێك ته‌كنیكی تیایه ئه‌وه‌ش كاتی بڵاو كردنه‌وه گوێگر ئه‌توانێت هه‌ست به‌م جوانی میلۆدیهكه بكات.
ده‌رباره‌ی به‌شداری ژاكان له‌م به‌رهه‌مه دوێته، كاروخ ده‌ڵێت دوای ئاماده كردنی میلۆدیهكهیش سودفه‌ی ژاكانم كرد‌و داوام له هه‌ردی كرد كه ئه‌ویش به‌شدار بكه‌ین, ئه‌وه بوو هه‌ردی كه گوێ ی له ده‌نگی بوو ره‌زامه‌ندی نیشاندا كه ئه‌ویش به‌شدار بكات،
كارۆخ ئه‌سعه‌د خاوه‌نی دوو كلیپه و و ژاكان حه‌مه عه‌لی خان به‌شداری به‌رنامه‌ی كوردستاری كرد توانی چه‌ند قۆناغێك به‌سه‌ركه‌وتوی ببڕێت به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه به‌ڵام تا ئیستا هیچ به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به خۆی بڵاو نه‌كردۆته‌وه.