دانس ناونیشانی ئەم گۆرانیەیە کە بە ھاوبەشی بەرھەمی دەھێن و بە ستایلێکی غەربی کاریان بۆی کردووە.
خانمە گۆرانیبێژ “مژدێن” لە لێدوانێکی تایبەتدا لەبارەی تازەترین پڕۆژەی ھونەریەی خۆیەوە بۆ (جرا تيفي) دەڵێت ” تازەترین کاری ھونەریم بەرھەم ھێنانی گۆرانیەکی ھاوبەشە کە لەگەڵ گۆرانیبێژ “کارۆخ ئەسعەد” ھاوکات ستایلی ئەم گۆرانیەشمان ستایلێکی غەربیەو لەلایەن خۆشمەوە تێکست و میلۆدیەکە ئامادە کراوە و کاری میووزیک و میکس و مایسترینکیش لە وڵاتی ئێران “ئاوارە مودەریسی” کاری بۆ کردووە. “مژدێن” زیاتر ئاماژەی بە ناوەڕۆکی ئەو بەرھەمەیانداو گوتی” بۆ کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە دووێتەمان وا بڕیارە لەگەڵ کارۆخ سەردانی تورکیا بکەین و لەوێش لەگەڵ ستافێکی باشی تورکیا گۆرانیەکەمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بکەینە کلیپ. “مژدێن” دەشڵێت:” ئەم کلیپەم لەگەڵ “کارۆخ” بەبەراورد لەگەڵ کلیپەکەی پێشوم جیازای دەبێت لە ڕووی ئەوەی کە ھیچ گرتەیەکی وروژێنهری تیادا نابێت، بەڵکو ئامانج لەو بەرھەمەماندا چەند تەکنیکێکی تازەی گۆرانی وتنە. ئەم تەکنیکانەیش ھەم لە تێکست، ھەم میلۆدیەکە، ھەم میوزیک، ھەمیش لە کلیپەکەدا بینەر لەکاتی بڵاو کردنەوەدا دەی بینێت. ئاشتی حهمید