لە گفتوگۆی پرۆژە یاسای خاوەنداریەتیی ھزری و ھونەری لە ھەرێمی کوردستان کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان چەند ماددەیەکی پەسند کراوە و گفتوگۆش لەسەری بەردەوامە ، لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٢ (کاروان ساڵح) سەرۆکی فراکسیۆنی (سەربەخۆ) لە سێ بەشداری جیادا داوای مافی ھونەرمەندانی کورد دەکات و داوا دەکات بەھەموو
شێوەیەک مافی ھونەری ھونەرمەندان و داھێنەرانی بوارەکە پارێزراو بێت لە پێناو بەردەوام بوون و پێشکەشکردنی بەرھەمی جوانتر و باشتر ، لە یەکێک لە بەشدارییەکانی (کاروان ساڵح) داوا دەکات ھیچ کۆمپانیا و دەزگایەک بێ پرس کردن بە ھونەرمەندان کار و بەرھەمەکانیان کۆپی نەکات و لەسەر پێشنیاری تایبەتی خۆی ئەو ماددەیە لادەبرێت کە ماف دەداتە کۆمپانیاکان و لە بەرژەوەندی ھونەرمەندان نیە ، ھەر لەو دانیشتنەدا حاڵ و گوزەرانی خراپی بەشێکی زۆری ھونەرمەندانی کورد دەخاتە ڕوو ، جێی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێکە ھونەرمەندانی کورد داوای پەسندکردنی ئەو پرۆژە یاسایە دەکەن لە پێناو ڕێگری کردن لە کۆپی کردنی بەرھەمەکانیان ، ئەو بەرگرییەی (کاروان ساڵح) سەرۆکی فراکسیۆنی سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بۆتە مایەی خۆشحاڵی ھونەرمەندان و خاوەن ھزران بە یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی دادەنێن کە ھەمیشە نوێنەری راستەقینە سەرجەم چین و توێژەکانە لە پەرلەمان .
لێرەوە ھەر (٣) بەشداری (کاروان ساڵح) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ڤیدیۆ ببینە لەسەر مافی ھونەرمەندانی کوردستان:
بەشداری یەکەم:
http://www.youtube.com/watch?v=IsBcMd36Xtk
بەشداری دووەم:
بەشداری سێیەم:
http://www.youtube.com/watch?v=-y6H_zS5y-Y&feature=youtu.be